سیراون ئیبراهیمی چالاکی مەدەنی خەڵکی کامیاران بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

سیروان ئیبراهیمی، بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین لە شاری کامیاران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ماوەی ڕابردوو هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەستیان لە شارەکانی سنە و کامیاران کرد بە گرتن و بردنی چالاکنی بواری زمانی کوردی و هەڕەشەیەکی زۆریان لە ئەندامان و بەرپرسانی ئەنجومەن و ڕێکخراوەکان کرد کە درێژە بە چالاکیی مەدەنی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی نەدەن. هەروەها چەند کەسێک لە ئەندامان و بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی نۆژینیان لە شاری سنە و ناوچەی کامیاران دەستبەسەر کرد.
زارا مەحەممەدی و ئیدریس منبەری و ڕێبوار منبەری لە بەڕێوەبەرانی گشتیی ئەنجومەنی نۆژین لە شاری سنە بوون کە لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرابوون و لە گرتنگەکانی هێزەکانی ئیتلاعاتدا بەسەریان دەبرد، بەڵام دوای دوو ڕۆژ ئیدریس و ڕێبوار ئازادکران و زارا محەممەدی پاش زیاتر لە ١١٢ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی هەروەها چارەنووسی ناڕوونە.