سنە/ دەستبەسەری چالاکێکی کرێکاری و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

ڕۆژی هەینی ۲۲ی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی، چالاکێکی کرێکاری بەناوی ” نەبەز (کاوە) کیان پوور” خەڵکی شاری سنە لە لایەن ئەو هێزانەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە جلی مەدەنیان لە بەربوو‌ دەسبەسەر وگوزرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە گوێرەی هەواڵەکه ، دەستبەسەری ئەم چالاکه کرێکارییە بە بێ هەبوونی بەڵگەی یاسایی هاتۆتە ئاراوه و لە مەڕ هۆکاری قۆڵبەست کردنی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.

بە پێی داتاکان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۲۸۰ کەس لە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن دامەزراوە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندان کراون.