کوشتن و بریندارکرنی ٥٤ کۆڵبەر، گرتنی ١٨٧ کەس و سەپاندنی ٢٧٣ ساڵ زیندان بەسەر ٨٠ بەندیی سیاسیی کورد لە سێ مانگی زستاندا

کوشتن و بریندارکرنی ٥٤ کۆڵبەر، گرتنی ١٨٧ کەس و سەپاندنی ٢٧٣ ساڵ زیندان بەسەر ٨٠ بەندیی سیاسیی کورد لە سێ مانگی زستاندا

(ڕاپۆرتی بەشێک لە حاڵەتەکانی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سێ مانگی زستانی ١٣٩٨ی هەتاویدا)

لە درێژەی پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و دامودەزگا سیاسی و ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵیشدا لانیکەم ٣٢٩ حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ڕووی داوە.

لە کاتێکدا کۆڵبەرکوژی و سەرکوت و کوشتاری خەڵکی کاسبکاری ناوچە سنوورییەکان بەشێکی سەرەکیی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانن، لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵیشدا هەر نەبێ ٥٤ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون، یان بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی زانیاری و بەدواداچوونی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو ٥٤ کەسە ١٢ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، تەقینەوەی مین و بەربوونەوە لە بەرزایی کوژراون و گیانیان لە دەست داوە؛ ٤٢ کەسیشیان بریندار بوون.

کوژران و برینداربوونی ٥٤ کۆڵبەر و کاسبکار لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا لە حاڵێک دایە کە لە سێ وەرزی بەهار، هاوین و پاییزی ئەمساڵدا ١٨٦ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان ببوونە قوربانیی سیاسەتی دوژمنکارانە و کوردکوژیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، بەوەش ژمارەی ئەم کۆڵبەرانەی لە ماوەی ئەمساڵدا بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لە دەست داوە و بریندار بوون؛ گەیشتە ٢٤٠ کەس. لەو ٢٤٠ کەسە ٧٣ کەسیان کوژراون و ١٦٧ کەسیش بریندار بوون.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١١ی بەفرانبار لاوێکی خەڵکی گوندی “سیس” سەر بە شاری دێولان لە پارێزگای سنە بە ناوی ”نادر کەریمی“ لەکاتی ڕۆشتن بۆ هەرێمی کوردستان و  لەلایەن سپای پاسدارانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و کوژراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی بەفرانباریش، لە نزیک چۆمی “سۆفی ئاوا”ی شاری “جوانڕۆ” تەرمی یەکیک لە خۆپیشاندەرانی ئەو شارە بە ناوی “هاشم مورادی” دۆزراوەتەوە. بە پێی زانیارییەکان لە کاتی دۆزینەوەی جەستەی بێ گیانی ئەم شارۆمەندە کوردە، جێگای ئەشکەنجە بە ڕوونی بە جەستەیەوە دیار بووە.

ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی بەفرانبار تەرمی “سەردار ئەعەزەمی” خەڵکی بەخشی شاهۆ سەر بە شاری ڕوانسەر لە پارێزگای کرماشان، لە زێدی خۆی ئەسپەردەی خاک کراوە. سەردار ئەعەزەمی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر و لە ڕەوتی  خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئێران لە شاری پەرەند سەر بە پارێزگای تاران ون ببوو و لەو کاتەوە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نەبوو. حەوتوویەک دواتریش تەرمی نادر ڕەزایی ئابتاف، خەڵکی کرماشان پاش گیان لەدەستدان لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێراندا ڕۆژی ٨ی بەفرانبار ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و بە خاک سپێردراوە.

لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا ئەوەندەی سەرچاوەکانی هەواڵ پشتڕاستیان کردووەتەوە و دەستیان بە زانیارییەکان ڕاگەیشتووە، ١٨٧ چالاک و هەڵسووری سیاسی و مەدەنی لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و لایەنگری لە حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات دەسبەسەر و زیندانی کراون. لەو ١٨٧ کەسە بەشێکیان دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان تا دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون و ٨٠ کەسیان دوای دادگایی کردن سزای لە ٣ مانگ زیندان تا ١٦ ساڵ بەندکرانیاندا بەسەردا سەپاوە و دوو بەندکراوی کوردیش بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران حوکمی ئێعدامیان دراوەتێ. ئەو ٨٠ بەندکراوەی کە لە دادگاییکردنێکی ناعادڵانەدا سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە، ٢٧٢ ساڵ و ١٠ مانگ (سەرجەم ٣٢٧٤ مانگ) بەندکرانیان بۆ بڕاوەتەوە.

گرتن و حوکمدرانی ١٨٧ چالاک و هەڵسووری کورد لە وەرزی زستان لە حاڵێکدایە کە لە ٩ مانگی بەهار و هاوین و پاییزیشدا ٦٦٧ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیرابوون و بەو پێیە ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە ماوەی ئەمساڵدا لانیکەم ٨٥٤ کەسیان دەسبەسەر و زیندانی کردوە.

دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی هەر لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا سزای ئێعدامی لەسەر ٨ بەندکراوی کورد جێبەجێ کردوە کە بەشی هەرە زۆریان بە تۆمەتی پێوەندیدار بە کوشتنی بە ئانقەست ئێعدام کراون. جێی باسە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای ساڵەوە هەتا پاییز لانیکەم ٣٨ بەندکراوی کوردی لە دار دابوو،  بەو پێیە ئاماری ئیعدامەکان لە کوردستان لەمساڵدا لانیکەم ٤٦ کەس بووە.

هەر لە ماوەی سێ مانگی زستانی لانیکەم ١٢ کەس بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوون کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٥ لەوانی ئاشکرا کردووە. لەو ٥ کەسە کە هەموویان لە پاریزگای کرماشان بوون، سێ کەسیان کوژراون و ٢ کەسیان بریندار بوون. بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەش کە لە سێ وەرزی بەهار، هاوین و پاییزیشدا ١٥ که‌سی دیکە له‌ کوردستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین کوژراون و بریندار بوون، ژمارەی قوربانیانی مین لەمساڵدا ئەوەندەی ناو و شوناسیان ئاشکرا کراوە ٢٠ کەس بووە؛ به‌ڵام بە دڵنیاییەوە ئاماری ورد و ده‌قیقی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین _ بەهۆی ئەوەی‌ هه‌واڵده‌رییه‌ ڕه‌سمییه‌کان خۆ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان ده‌بوێرن یان ناوی قوربانیان ئاشکرا ناکه‌ن_ له‌وه‌نده‌ زیاتره‌ که‌ ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆماری کردوه‌.

خۆکوژی لە کوردستان دیاردەیەکی خەفەتباری دیکەیە کە بەهۆی بێمافی و هەروەها پەراوێزخرانی کوردستان لەلایەن حکومەتەوە خەسارەکانی لەچاو ناوچەکانی دیکەی ئێران گەلێ زیاترە. ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا ئەوەندەی زاندراوە و بە میدیایی کراوە زیاتر لە ٥٥ کەس لە کوردستان هەوڵی خۆکوژییان داوە کە بە بەداخەوە هەوڵی ٣٦ کەس لەوان سەرکەوتوو بووە کە ١٦ کەسیان ژن و ٢٠ کەسیان پیاو بوون. داتاکانی ناوەندی مافی مرۆڤ پیشان دەدەن کە له‌ ٩ مانگی پاییز، زستان و بەهاریشدا ٢١٧ که‌س له‌ کوردستان خۆیان کوشتووە و بەو پێیە ٢٥٣ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی لەمساڵدا به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری و کێشه‌ی خێزانی هه‌وڵی خۆکوژییان داوه‌، هەولەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو بووە و کۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه.

لە ماوەی سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا هەر نەبێ ٩ کرێکاری کورد بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار کە ٧ کەس لەوان گیانیان لەدەست داوە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە سێ وەرزی پێشوویتری ساڵیشدا ٤٥ کرێکار ببوونە قوربانیی ڕووداوی کار؛ بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لەمساڵدا بەهۆی ڕووداوی کار لە کوردستان گیانیان لە دەست داوە یان بریندار وبوون، ٥٤ کەس بووە. ئەوە جیا لەوەی سەدان کەسیش بە شێوەی جۆراوجۆر لە کاتی کاردا گیانیان لەدەست داوە، بریندار یان نقوستان بوون و ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە بەردەوامیی گیانلەدەستدان و نقوستانبوونی کرێکاران لە کوردستان بەهۆی ڕووداوی لە حاڵێک دایە کە تەنیا سەدی ١٠ی ئەم كرێكارانەی لە کاتی كاركرندا تووشی رووداوی کار ده‌بن بیمەن ‌و، سەدی ٩٠ی کرێکاران، به‌ تایبه‌ت کرێکارانی که‌رتی بیناسازی لە ژێر چاودێریی هیچ بیمەیه‌ک دانین.

ئەو ئامار و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو بەشەی ئێران بڵاوی کردۆتەوە تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بە میدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی وایە کە ئاماری ورد و دروستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە ڕاگەیەندراوە.

لە خشتەکانی خوارەوەدا وردەکاریی زیاتر لەسەر ئەم ڕاپۆرتە باس کراوە:

زانیاری لە سەر ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی لە سێ مانگی زستانی ۱۳۹۸دا کووژراون و بریندار بوون

ڕیزناو و ناسناوشوێنجۆری زیانچۆنیەتیی ڕووداوڕێکەوت
۱کەیهان ئەکەرەم‌پورسەقزکوژراوەمانگی خەرمانان بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بریندار بوو و بەهۆی سەختیی برینەکەی مردوە۱/۱۰/۱۳۹۸
۲حەمید عابیدخۆیبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۱/۱۰/۱۳۹۸
۳وەهاب حەسەن‌زادەچاڵدرانکوژراوەلە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دراوەتە بەر دەستڕێژ۲/۱۰/۱۳۹۸
۴شەهرام  ئەعلاییچاڵدرانبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دراوەتە بەر دەستڕێژ۲/۱۰/۱۳۹۸
۵عەزیز عەزیزیبانەبریندار بووەلە ناوچەی “زەڵێ” دراوەتە بەر دەستڕێژ۳/۱۰/۱۳۹۸
۶سەعدوڵڵا مەحموودیبانەبریندار بووەلە ناوچەی “زەڵێ” دراوەتە بەر دەستڕێژ۳/۱۰/۱۳۹۸
۷سەلاح دەرەزیانیمەریوانبریندار بووەبەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان و بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بووە۳/۱۰/۱۳۹۸
۸محەممەد ڕەشیدزادەسەردەشتکوژراوەلە شوێنێک بەناوی “کانی خاتوون” دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران۵/۱۰/۱۳۹۸
۹-سەعدی سەفاییدیواندەرەکوژراوەئوتومبیلەکەی بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ۵/۱۰/۱۳۹۸
۱۰سدیق خالیدیمەهابادکوژراوەئوتومبیلەکەی لە شاری مەلەکان بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ۱۲/۱۰/۱۳۹۸
۱۱بێهنام عەلیزادەقوتووری خۆیبریندار بووەلە شوێنێک بەناوی “گەربەڕان” دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران۱۴/۱۰/۱۳۹۸
۱۲عەلی یوسفیقوتووری خۆیبریندار بووەلە شوێنێک بەناوی “گەربەڕان” دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران۱۴/۱۰/۱۳۹۸
۱۳خدر بێنەواسەردەشتکوژراوەڕۆژی ۵ی بەفرانبار لە شوێنێک بەناوی “کانی خاتوون” دراوەتە بەر دەستڕێژ و دوای ۱۰ ڕۆژ  برینداری گیانی لەدەست دا۱۵/۱۰/۱۳۹۸
۱۴ئۆمید حەیدەرینەغەدەبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار دراوەتە بەر دەستڕێژ۱۸/۱۰/۱۳۹۸
۱۵شوان عەبدوڵلاهیسەردەشتبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۱۸/۱۰/۱۳۹۸
۱۶مەجید مەزلوومیچاڵدرانبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دراوەتە بەر دەستڕێژ۱۹/۱۰/۱۳۹۸
۱۷محەممەد مەرازچاڵدرانبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دراوەتە بەر دەستڕێژ۱۹/۱۰/۱۳۹۸
۱۸عەلی نادریکرماشانکوژراوەلە سێ ڕییانی قازانچی ئوتومبیلەکەی بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ۲۳/۱۰/۱۳۹۸
۱۹جەماڵ باڵەکیمەریوانبریندار بووەلە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزایی بەربۆتەوە۲۶/۱۰/۱۳۹۸
۲۰مەزهەر سەیدڕۆستەمیقەسری شیرینبریندار بووەئوتومبیلەکەی بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ۳۰/۱۰/۱۳۹۸
۲۱سالار ڕەحمانیسەڵماسبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دراوەتە بەر دەستڕێژ۴/۱۱/۱۳۹۸
۲۲محیەدین عەزیزیسەردەشتبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۴/۱۱/۱۳۹۸
۲۳ئەسعەد پیریپیرانشاربریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۶/۱۱/۱۳۹۸
۲۴عەلی هاد‌ی‌زادەخۆیبریندار بووەلە سنووری باکووری کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۶/۱۱/۱۳۹۸
۲۵حوسێن هادی‌زادەخۆیبریندار بووەلە سنووری باکووری کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۶/۱۱/۱۳۹۸
۲۶محەممەد ئیزەدیپیرانشاربریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۱۰/۱۱/۱۳۹۸
۲۷عوسمان وەزیریپیرانشاربریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۱۰/۱۱/۱۳۹۸
۲۸وەلی گوندەک مەلاپیرانشاربریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۱۰/۱۱/۱۳۹۸
۲۹عوسمان فتووحیسەقزگیانی لەدەست داوەلە کوێستانەکانی سەقز بەهۆی سەرما و شەختەوە ڕەق هەڵاتوە و گیانی لەدەست داوە۱۲/۱۱/۱۳۹۸
۳۰محەممەد ڕەحمانیمەریوانبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۱۲/۱۱/۱۳۹۸
۳۱فەرەیدوون بانەییبانەبریندار بووەبەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان و بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بووە۱۷/۱۱/۱۳۹۸
۳۲محەممەد فەقێ زادەپیرانشاربریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۱۹/۱۱/۱۳۹۸
۳۳نەبی ئەحمەدپەناپیرانشاربریندار بووەبەهۆی سەرمابردوویی لە نەخۆشخانە خوێندراوە۲۰/۱۱/۱۳۹۸
۳۴پەیمان عەبدیپاوەبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۲۰/۱۱/۱۳۹۸
۳۵ئەحمەد سەحراییپاوەکوژراوەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۲۷/۱۱/۱۳۹۸
۳۶عەزیم ئەمین زادەنۆدشەبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۲۷/۱۱/۱۳۹۸
۳۷شادمان سەیدیجوانڕۆبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۲۷/۱۱/۱۳۹۸
۳۸ڕەسووڵ هووشیجوانڕۆبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۲۷/۱۱/۱۳۹۸
۳۹تەها سولەیمانیجوانڕۆبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۲۷/۱۱/۱۳۹۸
۴۰زاهید نووریجوانڕۆبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۲۷/۱۱/۱۳۹۸
۴۱جەبار محەمەدیپاوەبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۲۷/۱۱/۱۳۹۸
۴۲شاهد ئەداکسەوڵاواکوژراوەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۲۷/۱۱/۱۳۹۸
۴۳جەلال نووریجوانڕۆبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۲۷/۱۱/۱۳۹۸
۴۴حوسێن حەقانیپیرانشاربریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۲۷/۱۱/۱۳۹۸
۴۵کامڕان قادریپیرانشاربریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۲۷/۱۱/۱۳۹۸
۴۶ئەرکان عەباسیماکۆبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۲۸/۱۱/۱۳۹۸
۴۷سەیوان سەیفیسەوڵاوابریندار بووەبەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزەکانی رێژیم تووشی زەربەی مێشک بووە۳/۱۲/۱۳۹۸
۴۸زەکەریا موعەتەرمەریوانبریندار بووەلە بەرزاییەکانی ملەی تەتە هەڵدێراوە۵/۱۲/۱۳۹۸
۴۹وەلی خەلیفەپیرانشاربریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۵/۱۱/۱۳۹۸
۵۰عەلی ماملورمێبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە و گوللە بەر پشتی کەوتوە۹/۱۱/۱۳۹۸
۵۱مەولوود بیشیریپیرانشاربریندار بووەلە ئوتومبیلەکەیدا بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ۱۹/۱۲/۱۳۹۸
۵۲محەممەد قادریسەردەشتبریندار بووەبە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە۲۲/۱۲/۱۳۹۸
۵۳سەیوان شەریفیبانەکوژراوەتەمەن ۲۳ ساڵ لە سنووری هەنگەژاڵ دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لەدەست داوە۲۵/۱۲/۱۳۹۸
۵۴ئازاد عومەریخۆیگیانی لەدەست داوەلە کوێستانەکانی سەرسنووری ناحیەی کۆتۆل لە سەرمان ڕەق هەڵاتوە۲۸/۱۲/۱۳۹۸

ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی ۱۳۹۸دا گیراون و حوکم دراون

ریزناو و ناسناوشوێنپیشه‌چۆنیه‌تیی رووداورێکه‌وت
۱میلاد فەیزی‌پوورمەریوانتەمەن ۱۵ ساڵبەهۆی ناڕەزایەتی‌دەربڕین بە کوشتاری کۆڵبەران و کاسبکاران گیراوە۱/۱۰/۱۳۹۸
۲کورش عەزیزیشنۆمەدەنیبۆ کێشانی ماوەی ۳ ساڵ زیندانیەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شنۆدا بەندکراوە۱/۱۰/۱۳۹۸
۳محەمەد ئەمین قازیشنۆمەدەنیبۆ کێشانی ماوەی ۳ ساڵ زیندانیەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شنۆدا بەندکراوە۱/۱۰/۱۳۹۸
۴یۆسف ئەحمەدیشنۆمەدەنیبۆ کێشانی ماوەی ۳ ساڵ زیندانیەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شنۆدا بەندکراوە۱/۱۰/۱۳۹۸
۵کامیل ئەحمەدیشنۆمەدەنیبۆ کێشانی ماوەی ۳ ساڵ زیندانیەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شنۆدا بەندکراوە۱/۱۰/۱۳۹۸
۶وشیار شەعبانیبانەچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات سزای ۷ مانگ زیندانی دراوەتێ۳/۱۰/۱۳۹۸
۷سەیران فەهیمسنەهونەرمەندمانگی پێشوو بە تۆمەتی چالاکیی سیاسیی دژ بە ڕێژیم گیراوە و تازە بە هەواڵی گیرانەکەی زاندراوە۱/۱۰/۱۳۹۸
۸شوجاع حوسەین‌زادەبانەوێبنووسبەرپرسی کاناڵی تێلێگرامی “بانەنیوز″ە و ئیتلاعات گرتوویەتی۱/۱۰/۱۳۹۸
۹شەهریار ئەسکۆییسنەچالاکی سیاسیبۆ کێشانی ماوەی ۳۰ مانگ زیندانیەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە بەندکراوە۲/۱۰/۱۳۹۸
۱۰سەید نەجمەدین حوسێنیشنۆمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیم سزای ۴۲ مانگ زیندانی دراوەتێپێشتر گیرابوو
۱۱ئەحمەد شاهیدئیلاممەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێپێشتر گیرابوو
۱۲مەجید ئۆمیدیکرماشانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیم سزای ۳ مانگ زیندانی دراوەتێپێشتر گیرابوو
۱۳بابەک دەبیریانکرماشانچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۳/۱/۱۳۹۸
۱۴شەفیع فەقێ‌زادەشنۆمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیم سزای ۹ ساڵ زیندانی دراوەتێپێشتر گیرابوو
۱۵سەید ئەییوب مووسەویورمێمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیم سزای ۳ ساڵ و ۶ مانگ زیندانی دراوەتێپێشتر گیرابوو
۱۶فەرامەرز قاسمی ئازەرسنەمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۴/۱۰/۱۳۹۸
۱۷فەرزین ڕۆستەمیسنەمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۴/۱۰/۱۳۹۸
۱۸شاپور حەبیبیسنەمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۴/۱۰/۱۳۹۸
۱۹سەیدپەیام بێدروودزەنجانچالاکی یارسانلە شاری کەرەج بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۵/۱۰/۱۳۹۸
۲۰عادیل بەهرامیکامیارانپێشمەرگەی پێشووپۆلیسی تورکیە لەگەڵ ۳۲ پەناخوازی دیکە ڕادەستی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ئێرانی کردۆتەوە۵/۱۰/۱۳۹۷
۲۱د. ناسر هیمەتیئابدانانی ئیلامدەرونناسلە شاری ئیسفەهان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسیی دژی رێژیم گیراوە۵/۱۰/۱۳۹۷
۲۲هۆمایوون بەهمەنیسنەمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ۲ ساڵ و ۶ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە۶/۱۰/۱۳۹۸
۲۳لەیلا تیرئەندازیسنەچالاکی سیاسیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۷/۱۰/۱۳۹۸
۲۴سۆهراب ڕەحیمیشائابادی کرماشانچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۸/۱۰/۱۳۹۸
۲۵لوقمان فەیزیسنەچالاکی کرێکاریبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۸/۱/۱۳۹۸
۲۶ساسان میرەکیسنەچالاکی کرێکاریبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۸/۱/۱۳۹۸
۲۷کاروان باباییسەلاسی باوەجانیچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۸/۱۰/۱۳۹۸
۲۸زانا نەسیریسەلاسی باوەجانیچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۸/۱۰/۱۳۹۸
۲۹دیاکۆ بێهرووجەسەلاسی باوەجانیچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۸/۱۰/۱۳۹۸
۳۰محەممەد ئاریەنسەلاسی باوەجانیچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۸/۱۰/۱۳۹۸
۳۱هوشمەند عەلیپوورسەردەشتمەدەنیبە تۆمەتی هەڵگەڕانەوە لە ئیسلامی و مل‌بادان لە بڕیاری خامنەیی سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە۸/۱۰/۱۳۹۸
۳۲محەممەد ئوستادقادرسەقزمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ۵ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۸/۱۰/۱۳۹۸
۳۳مەنووچێهر ئیبراهیمیقوتووری خۆیمەدەنیکەمئەندامە و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۰/۱۰/۱۳۹۸
۳۴فەرامەرز غەفووریسنەچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۱/۱۰/۱۳۹۸
۳۵سۆهراب جانفەزاسەڵماسمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۱/۱۰/۱۳۹۸
۳۶ئارام فەتحیمەریوانشاعیر و نووسەربە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۳/۱۰/۱۳۹۸
۳۷عادڵ سالم‌فەردشنۆمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ۳ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۱۳/۱۰/۱۳۹۸
۳۸عەبدولواحید عەلینژادشنۆمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ۶ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۱۳/۱۰/۱۳۹۸
۳۹دڵشاد فەرەجیپاوەمەدەنیبەتۆمەتی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات سزای ساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاوە۱۳/۱۰/۱۳۹۸
۴۰هونەر (کەبیر) حوسێنیپاوەمەدەنیبەتۆمەتی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات سزای ساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاوە۱۳/۱۰/۱۳۹۸
۴۱حەبیب ڕەزاییکرماشانخوێندکاربە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۳/۱۰/۱۳۹۸
۴۲موزەفەر وەلەدبەیگیپاوەڕۆژنامەنووسبەهۆی ئەوەی لە کاناڵی تێلێگرامی خۆیدا وشەی “شەهید”ی بۆ قاسم سوڵتانی بەکار نەهێناوە گیراوە۱۴/۱۰/۱۳۹۸
۴۳شاهۆ  خزریبۆکانچالاکی ئەدەبیبە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی  سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوەمانگی رەزبەر گیرابوو
۴۴هومەن فەیزیبۆکانچالاکی ئەدەبیبە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی  سزای ۴ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوەمانگی رەزبەر گیرابوو
۴۵ژاکا ئیسماعیل‌پووربۆکانچالاکی ئەدەبیبە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی  سزای ۳ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوەمانگی رەزبەر گیرابوو
۴۶سمکۆ مەعڕووفیبۆکانچالاکی ئەدەبیبە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی  سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوەمانگی رەزبەر گیرابوو
۴۷مێهران مەعنەویورمێمەدەنیخەڵکی گوندی “گەنکەچین” و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۴/۱۰/۱۳۹۸
۴۸فازیل عومەریورمێمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی دژ بە ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی  سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۱۴/۱۰/۱۳۹۸
۴۹مادیح مورادیسنەمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۴/۱۰/۱۳۹۸
۵۰قادر مەجیدپوورسەوڵاوای مەریوانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۵/۱۰/۱۳۹۸
۵۱هەیبەت ئەمین‌زادەسەوڵاوای مەریوانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۵/۱۰/۱۳۹۸
۵۲ئارەش نەسرکوردسنەمەدەنیبەتۆمەتی چالاکیی سیاسیی پێشووی لە حیزبێکی کوردیدا  لە شاری وەرامین گیراوەلە سەرماوەزدا گیراوە
۵۳فەرهاد مەجیدزادەکرماشانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە۱۶/۱۰/۱۳۹۸
۵۴فاتیح پەروازەنێی مەریوانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۶/۱۰/۱۳۹۸
۵۵وەفا بەدەخشنێی مەریوانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۶/۱۰/۱۳۹۸
۵۶سەیران خەرامیدەسنەچالاکی مەدەنیئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی۲۰/۱۰/۱۳۹۸
۵۷شەهرام کازمیانورمێهونەرمەندبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی سیاسیی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ۵ ساڵ زیندانیی دراوەتێ۱۶/۱۰/۱۳۹۸
۵۸سیاوەش حەیاتیکرماشانچالاکی سیاسیبە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندان لەدژی کۆماری ئیسلامی لە زانکۆی کرماشان گیراوە۲۲/۱۰/۱۳۹۸
۵۹پشتیوان ئەفسەرمەریوانچالاکی سیاسیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ۹ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۲۰/۱۰/۱۳۹۸
۶۰موبین مرادیکرماشانچالاکی سیاسیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ۶ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۲۲/۱۰/۱۳۹۸
۶۱تۆفیق قەلعەکووییسنەمەدەنیبە تۆمەتی خۆپیشاندان لەدژی بەردانەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لەلایەن سپای پاسدارانەوە گیراوە۲۲/۱۰/۱۳۹۸
۶۲سەلاح غەریبیکرماشانچالاکی سیاسیبە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندان لەدژی کۆماری ئیسلامی لە زانکۆی کرماشان گیراوە۲۲/۱۰/۱۳۹۸
۶۳نەبی تەڕدەستکرماشانچالاکی سیاسیبە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندان لەدژی کۆماری ئیسلامی لە زانکۆی کرماشان گیراوە۲۲/۱۰/۱۳۹۸
۶۴ئەشکان والی‌زادەکرماشانچالاکی سیاسیبە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندان لەدژی کۆماری ئیسلامی لە زانکۆی کرماشان گیراوە۲۲/۱۰/۱۳۹۸
۶۵سیروس عەباسیدێولانچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە۲۴/۱۰/۱۳۹۸
۶۶فەریدە وەیسیدێولانچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە۲۴/۱۰/۱۳۹۸
۶۷محەممەد خاتریکامیارانمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران سزای ۹ مانگ زیندانی دراوەتێ۲۴/۱۰/۱۳۹۸
۶۸کەیوان موکەڕەمیورمێمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ۲۴/۱۰/۱۳۹۸
۶۹ئازاد عەباسیدێولانچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە۲۴/۱۰/۱۳۹۸
۷۰ئامانج نیک‌پەیمەریوانچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە۲۵/۱۰/۱۳۹۸
۷۱موسلیم سولەیمانیسنەخوێندکاری زانکۆبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە۲۵/۱۰/۱۳۹۸
۷۲زانیار ئەحمەدپوورسنەخوێندکاری زانکۆبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە۲۵/۱۰/۱۳۹۸
۷۳ئەڕشەد ئەتابەکسنەخوێندکاری زانکۆبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە۲۵/۱۰/۱۳۹۸
۷۴وریا فەرەجیمەریوانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ۲ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۲۲/۱۰/۱۳۹۸
۷۵یاوەر ئەمیرخانیجوانڕۆمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونەپێشتر گیراوە
۷۶یاسر ئەحمەدیجوانڕۆمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونەپێشتر گیراوە
۷۷مەیسەم محەممەدی‌نوورجوانڕۆمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونەپێشتر گیراوە
۷۸بەختیار زارعیجوانڕۆمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونەپێشتر گیراوە
۷۹پەرویز ناسریورمێمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ۵ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۲۲/۱۰/۱۳۹۸
۸۰محەممەد شیخکانلووخۆیمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە۲۳/۱۰/۱۳۹۸
۸۱سامان عەبدولعەزیززادەکرماشانمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە۲۴/۱۰/۱۳۹۸
۸۲ئاڕمان وەفاییسنەمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای ۳مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ۲۷/۱۰/۱۳۹۸
۸۳کامبیز ئەسەدیکامیارانهونەرمەندبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە۲۷/۱۰/۱۳۹۸
۸۴ئەمیرعەلی ماجیدئیلامکتێب‌فرۆشبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە۲۸/۱۰/۱۳۹۸
۸۵عیرفان محەممەدیسنەمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە۲۷/۱۰/۱۳۹۸
۸۶هێرش خوسرەویسنەمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە۲۷/۱۰/۱۳۹۸
۸۷گۆران یوسفیسنەمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە۲۷/۱۰/۱۳۹۸
۸۸چەکۆ قادریمەریوانمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە۲۷/۱۰/۱۳۹۸
۸۹سادق شامیمێهران/ ئیلاممەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە۲۸/۱۰/۱۳۹۸
۹۰عەلی ئیسماعیلیشنۆمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە۲۸/۱۰/۱۳۹۸
۹۱ئۆمید کەرەمیسنەمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە۳۰/۱۰/۱۳۹۸
۹۲بڕیار کاوەمەریوانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۲/۱۱/۱۳۹۸
۹۳فەردین مورادیسنەمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە۲/۱۱/۱۳۹۸
۹۴سیروان ئۆلنیابۆکانمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و هاوکاری گرووپە ئیسلامییەکان دەستبەسەر کراوە۲/۱۱/۱۳۹۸
۹۵ئەبولفەزل زاهیدکرماشانمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە۲/۱۱/۱۳۹۸
۹۶سەمیع عەلیزادەمەهابادمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە۲/۱۱/۱۳۹۸
۹۷مێهدی ئیسماعیلیساین‌قەڵامەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە۲/۱۱/۱۳۹۸
۹۸د. ئومید مودەڕیسیمەریوانپزیشک و چالاکی مەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۲/۱۱/۱۳۹۸
۹۹سەلمان ئەفڕامەریوانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە۵/۱۱/۱۳۹۸
۱۰۰وەحید فەتاحیپاوەڕۆژنامەنووسبەهۆی ئەوەی لە کاناڵی تێلێگرامی خۆیدا وشەی “شەهید”ی بۆ قاسم سوڵتانی بەکار نەهێناوە گیراوە۶/۱۱/۱۳۹۸
۱۰۱ئەسکەندەر چراغیبانەچالاکی فەرهەنگیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۶/۱۱/۱۳۹۸
۱۰۲دارا ڕەشیدیسەردەشتمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیمی ئێران گیراوە۶/۱۱/۱۳۹۸
۱۰۳ئەسکەندەر لوتفیسنەمامۆستای قوتابخانەە تۆمەتی ”بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە“ حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە۷/۱۱/۱۳۹۸
۱۰۴سامان رەببانیسەقزمەدەنیبە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دژبە ڕێژیم سزای  سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە۷/۱۱/۱۳۹۸
۱۰۵حەیدەر قوربانیکامیارانچالاکی سیاسیسزای ۱۱۸ ساڵ زیندانی داسەپاو بەسەر ئەودا بۆ ئیعدام گۆڕاوە۸/۱۱/۱۳۹۸
۱۰۶ناسر مەحموودنیژادتەرگەوەڕی ورمێمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای   15ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۸/۱۱/۱۳۹۸
۱۰۷ساوێن مەحموودیان‌ڕادسەردەشتمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و بۆ زیندانی مەهاباد گواستراوەتەوەدوو مانگ پێش گیرابوو
۱۰۸سەردار ئوزمووشباکووری کوردستانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ۱۵ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۸/۱۱/۱۳۹۸
۱۰۹ئومید سەعیدیورمێمەدەنیپێشتر گیرابوو و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ۵ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۸/۱۱/۱۳۹۸
۱۱۰کامران قاسمیورمێمەدەنیپێشتر گیرابوو و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ۵ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۸/۱۱/۱۳۹۸
۱۱۱کەیهان ڕەشیدیورمێمەدەنیپێشتر گیرابوو و بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ۵ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۸/۱۱/۱۳۹۸
۱۱۲باسام مورادیکامیارانچالاکی سیاسیی پێشووبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ۱۰ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۸/۱۱/۱۳۹۸
۱۱۳عەبدوڵلا ئەحمەدیسەلاسی باوەجانیمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ۴ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۸/۱۱/۱۳۹۸
۱۱۴حەمەد ڕەزا ڕەمەزان زادە،کوردی خورسانمامۆستای قوتابخانەبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات  سزای  13 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۹/۱۱/۱۳۹۸
۱۱۵حوسێن ڕەمەزانپووڕکوردی خورسانمامۆستای قوتابخانەبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  8 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۹/۱۱/۱۳۹۸
۱۱۶حەمید ڕەزا ڕەجاییکوردی خورسانمامۆستای قوتابخانەبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  4 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۹/۱۱/۱۳۹۸
۱۱۷مستەفا ڕەباتیکوردی خورسانمامۆستای قوتابخانەبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  3 ساڵ و ۸ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە۹/۱۱/۱۳۹۸
۱۱۸حەسەن جەوهەریکوردی خورسانمامۆستای قوتابخانەبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  3 ساڵ و ۸ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە۹/۱۱/۱۳۹۸
۱۱۹سەعید حەقپەرەستکوردی خورسانمامۆستای قوتابخانەبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  3 ساڵ و ۸ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە۹/۱۱/۱۳۹۸
۱۲۰عەلی فرووتەنکوردی خورسانمامۆستای قوتابخانەبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  3 ساڵ و ۸ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە۹/۱۱/۱۳۹۸
۱۲۱پەروین  ئەدواییمەریوانچالاکی مەدەنیبۆ کێشانی ماوەی ۲ ساڵ زیندانییەکەی بەڕێی گرتوخانەی ناوەندیی مەریوان کراوە۱۰/۱۱/۱۳۹۸
۱۲۲حوسێن ئازەریونپیرانشارمەدەنیڕۆژی ۷ی ڕەزبەر بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و بۆ بەندیخانەی ورمێ گواستراوەتەوە۱۰/۱۱/۱۳۹۸
۱۲۳عوسمان دڵ‌ئەنگیزمەریوانمەدەنیبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە۱۰/۱۱/۱۳۹۸
۱۲۴شارام کازمیانورمێمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۰/۱۱/۱۳۹۸
۱۲۵سیرووس عەزیزیکرماشانپێرەوی یارسانبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۱/۱۱/۱۳۹۸
۱۲۶نادر عەزیزیکرماشانپێرەوی یارسانبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۱/۱۱/۱۳۹۸
۱۲۷ئیسحاق ڕووحیسنەچالاکی کرێکاریبۆ کێشانی ماوەی ۱ ساڵ زیندانییەکەی بەڕێی گرتوخانە کراوە۱۳/۱۱/۱۳۹۸
۱۲۸ڕەسووڵ سریلالیکرماشانمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە…………………
۱۲۹پەرویز کەدیوەریانکرماشانمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە…………………
۱۳۰مێهدی عەبداڵیکرماشانمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە…………………
۱۳۱عەلی مووساکرماشانمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە…………………
۱۳۲میلادکرماشانمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە…………………
۱۳۳ئیحسانکرماشانمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە…………………
۱۳۴زانیار ئەحمەدیسەلاس باوەجانیمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە…………………
۱۳۵کەدیوەریانکرماشانمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە…………………
۱۳۶یونس ڕەحیمیکرماشانمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێی زاندراوە…………………
۱۳۷چیا محەممەدیسنەمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ۶ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۱۴/۱۱/۱۳۹۸
۱۳۸سەید پەیام بێدروودکرماشانچالاکی یارسانبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای  3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۱۵/۱۱/۱۳۹۸
۱۳۹ئەمیر گوەیلیسنەمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۶/۱۱/۱۳۹۸
۱۴۰گۆران قوربانیمەریوانژینگەپارێزبۆ کێشانی ماوەی  5 ساڵ زیندانی‌یەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی مەریوان کراوە۱۷/۱۱/۱۳۹۸
۱۴۱ هادی تەنوومەندبۆکانچالاکیی کرێکاریبۆ کێشانی ماوەی  3 ساڵ و ۶ مانگ زیندانی‌یەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی بۆکان کراوە۱۷/۱۱/۱۳۹۸
۱۴۲ئەمین سیبەریکرماشانچالاکیی کرێکاریبۆ کێشانی ماوەی  3 ساڵ زیندانی‌یەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی کرماشان کراوە۱۷/۱۱/۱۳۹۸
۱۴۳موحسین ئەحمەدزادەشنۆخوێندکاری زانکۆبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۷/۱۱/۱۳۹۸
۱۴۴ئۆسامە بامدادنێی مەریوانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۹/۱۱/۱۳۹۸
۱۴۵حەمید ئەژدەرینێی مەریوانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۹/۱۱/۱۳۹۸
۱۴۶فوئاد وەکالەتیماکۆمەدەنیبۆ کێشانی ماوەی  1 ساڵ زیندانی‌یەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی خۆی کراوە۱۹/۱۱/۱۳۹۸
۱۴۷ئەمیر موحیبورمێمەدەنیبەهۆی پێبوونی ئاڵای کوردستان گیراوە۱۹/۱۱/۱۳۹۸
۱۴۸عەبدولخالق خەیاڵیبانەمەدەنی۷ مانگە گیراوە و چارەنووسی ناڕوونە/ بنەماڵەکەی تازە هەواڵی گرتنەکەی ئاشکرا دەکەنپێشتر گیراوە
۱۴۹سوحبەتوڵڵا ئومیدیکرماشانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۲۱/۱۱/۱۳۹۸
۱۵۰مێهدی ئەبدالیکرماشانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە۲۱/۱۱/۱۳۹۸
۱۵۱خەلیل ئەسەدی بوژانیکرماشانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  3 ساڵ و ۶ مانگ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۲۱/۱۱/۱۳۹۸
۱۵۲خالید باباخانیکرماشانئارایشگەربە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە۲۲/۱۱/۱۳۹۸
۱۵۳ئازاد عەزیزیورمێمەدەنیبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپاوە۲۲/۱۱/۱۳۹۸
۱۵۴ئیبراهیم محەممەدیسنەمەدەنیبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە۲۳/۱۱/۱۳۹۸
۱۵۵شادمان بەنی‌بەشەرسنەچالاکی ژینگەبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە۲۴/۱۱/۱۳۹۸
۱۵۶حامید شیخیسەقزمەدەنیبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە۲۵/۱۱/۱۳۹۸
۱۵۷نەبی مەلاوەیسەسەقزمەدەنیبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە۲۵/۱۱/۱۳۹۸
۱۵۸ئەییوب خانیسەقزمەدەنیبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە۲۵/۱۱/۱۳۹۸
۱۵۹وەلی نەسریسنەمەدەنیبۆ کێشانی ماوەی  6 ساڵ زیندانی‌یەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی سنە کراوە۲۶/۱۱/۱۳۹۸
۱۶۰سەید وەهاب عەلیزادەشنۆمەدەنیبۆ کێشانی ماوەی  3 ساڵ زیندانی‌یەکی بەڕێی زیندانی ناوەندیی شنۆ کراوە۲۷/۱۱/۱۳۹۸
۱۶۱سیروان ئیبراهیمیکامیارانچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای  3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۲۸/۱۱/۱۳۹۸
۱۶۲خوسرەو زەرستانشنۆمەدەنیبە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتێکی بیانی سزای ۱۶ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۲۸/۱۱/۱۳۹۸
۱۶۳فەرهاد مورادیدیواندەرەمەدەنیبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە۲۹/۱۱/۱۳۹۸
۱۶۴میلاد کەڵوەندیکرماشانمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونەپێشتر گیراوە
۱۶۵حەمید فرووزشکرماشانمەدەنیلە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا گیراوە و تازە پێیان زاندراوە و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونەپێشتر گیراوە
۱۶۶فوئاد عینایەتیسنەمەدەنیبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللی  سزای ۱۰ مانگ زیندان و ۴۰ قامچیی بەسەردا سەپاوە۳۰/۱۱/۱۳۹۸
۱۶۷عەبدوڵلا سادقیسەرپێڵی زەهاوچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی “بانگەشە بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان” گیراوە۲/۱۲/۱۳۹۸
۱۶۸پوویا پەروانەشنۆتەمەن ۱۸ ساڵبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و بەڕێی ئیتلاعاتی ورمێ کراوە۴/۱۲/۱۳۹۸
۱۶۹سیروان محەممەدیورمێمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۶/۱۲/۱۳۹۸
۱۷۰حوسێن سەمەدیکرماشانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۷/۱۲/۱۳۹۸
۱۷۱ئەمین کاسبکرماشانمەدەنیبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات  سزای ۲ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە۸/۱۲/۱۳۹۸
۱۷۲سەید مستەفا سابریپیرانشارمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۱/۱۲/۱۳۹۸
۱۷۳سەید ئەحمەد سابریپیرانشارمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۱/۱۲/۱۳۹۸
۱۷۴عەبدوڵڵا حەسەن زادەپیرانشارمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۱/۱۲/۱۳۹۸
۱۷۵محەمەد ئیبراهیم زادەپیرانشارمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۱/۱۲/۱۳۹۸
۱۷۶سەلام بازرگانیپیرانشارمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۱/۱۲/۱۳۹۸
۱۷۷محەمەد ڕەسوول ئەلیاسینەغەدەمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۱/۱۲/۱۳۹۸
۱۷۸دلێر خوسرەویسنەژینگەپارێزبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۱/۱۲/۱۳۹۸
۱۷۹عوبەید عەزیزنیژادکرماشانمەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە۱۱/۱۲/۱۳۹۸
۱۸۰سیروان ڕەحیمیدێولانچالاکی مەدەنیبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ۱۳ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە۱۱/۱۲/۱۳۹۸
۱۸۱موژگان کاووسیکەلاردەشتچالاکی ئەدەبیلە دادگای پێداچوونەوەدا بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ۷۶ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە۱۱/۱۲/۱۳۹۸
۱۸۲فەردین کەریمیسنەمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای ۳مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ۲۶/۱۲/۱۳۹۸
۱۸۳ئەفشین شێخولئیسلامیسنەمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای ۳مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ۲۶/۱۲/۱۳۹۸
۱۸۴جەبار دودکانلووخۆیخوێندکاربە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ساڵێک زیندانیی بەسەردا سەپاوە۲۶/۱۲/۱۳۹۸
۱۸۵ئاڕمین ئەسپەرلووسسنەمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای ۳مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ۲۶/۱۲/۱۳۹۸
۱۸۶ئیرەج ڕەحیم زادەمەریوانمەدەنیبە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای ۳مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ۲۶/۱۲/۱۳۹۸
۱۸۷سۆهەیلا حیجابکرماشانپارێزەربە تۆمەتی چالاکی سیاسی دژ بە ئەمنیەتی ڕێژیم سزای ۱۸ مانگ و ڕۆژێک زیندانیی دراوەتێ۲۸/۱۲/۱۳۹۸

ناوی ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی ۱۳۹۸دا ئێعدام کراون

ڕێکەوتوردەکاریی ڕووداوخەڵکیناو و ناسناوڕیز
۲۵/۱۰/۱۳۹۷بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەدار دراوەورمێداریوش دەروێشی۱
۲۵/۱۰/۱۳۹۷بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەدار دراوەورمێدانش دەروێشی۲
۱۳/۱۱/۱۳۹۷بە تۆمەتی پێوندیدار بە مادە سڕکەرەکان لەدار دراوەبروجێرد   رەسووڵ مەلاحەسەنی۳
۱۶/۱۱/۱۳۹۷بە تۆمەتی پێوندیدار بە مادە سڕکەرەکان لەدار دراوەکرماشانبۆرزوو محەممەدی۴
۱۶/۱۱/۱۳۹۷بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی کرماشان لەدار دراوەکرماشانشەهاب نادری۵
۱۱/۱۲/۱۳۹۷بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەدار دراوەبۆکانئەمیر محەممەدپوور۶
۲۲/۱۲/۱۳۹۷تەمەن ۶۰ ساڵ و بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لەدار دراوەورمێحوسێن کەچنانلوو۷
۲۲/۱۲/۱۳۹۷تەمەن ۷۰ ساڵ و بە تۆمەتی کوشتنی بەئانقەست لەدار دراوەورمێعەبدوڵڵا محەممەدزادە۸

ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی ۱۳۹۸دا قوربانیی تەقینەوەی مین بوون

ریزناو و ناسناوشوێنپیشه‌جۆری زیانچۆنیه‌تیی رووداورێکه‌وت
۱عەلی مەلەکیئەزگەلەی کرماشانگوندنشینکوژراوەبەهۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێکی نەتەقاو گیانی لەدەست داوە۱۹/۱۰/۱۳۹۸
۲ئاڕمان مەلەکیئەزگەلەی کرماشانگوندنشینبریندار بووەبەهۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێکی نەتەقاو گیانی لەدەست داوە۱۹/۱۰/۱۳۹۸
۳حوججەت…مێهرانکارمەندبریندار بووەلە کاتی هەڵگرتنەوەی میندا مینی پێدا تەقیوەتەوە و بە توندی بریندار بووە۲۸/۱۰/۱۳۹۸
۴پەیام ڕۆستەمیقەسری شیرینتەمەن ۱۲ ساڵکوژراوەشوان بووە و لەبەر بەرغەل بووە و لاقی چووەتە سەر مین۳/۱۲/۱۳۹۸
۵کەیوان ئەعزەمیسەرپێڵی زەهاوتەمەن ۳۷ ساڵکوژراوەبەهۆی تەقینەوەی گوللە خومپارەیەک گیانی لەدەست داوە۲۵/۱۲/۱۳۹۸

ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی ۱۳۹۸دا بە هۆی خۆکوژی کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە

ریزناو و ناسناوخه‌ڵکیتەمەنچۆنیه‌تیی رووداورێکه‌وت
۱شیوا مرادیورمێسەروو ۳۰ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە۱/۱۰/۱۳۹۸
۲پێدرام حاجیمەریوان۳۲ ساڵبە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە۱/۱۰/۱۳۹۸
۳حەیران ئیبراهیمیباینگانی پاوە۳۴ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە۱/۱۰/۱۳۹۸
۴عیرفان عەزیزیکرماشان……………..بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە۳/۱۰/۱۳۹۸
۵شەهناز لوتفیانپیرانشار۲۶ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ هاوژینەکەی ئاگری لە خۆی بەرداوە۵/۱۰/۱۳۹۸
۶زەهرە محەممەدیئیلام۲۸ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە۶/۱۰/۱۳۹۸
۷ژیلا ڕەسووڵیسەقز۲۶ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی دوو منداڵە ساواکەی دەرمانداو کردوە و پاشان خۆی هەڵاواسیوە۱۲/۱۰/۱۳۹۸
۸دڵشاد پورعەبدوڵڵاهیبۆکان۲۵ ساڵدایکی دوو منداڵ بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ هاوژینەکەی خۆی کوشتوە۱۵/۱۰/۱۳۹۸
۹زێنەب ئیحسانیئیلام۳۲ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی حەبی برینجی خواردوە و خۆی کوشتوە۱۷/۱۰/۱۳۹۸
۱۰عیرفان فاتیحیکامیاران………بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە۱۷/۱۰/۱۳۹۸
۱۱ڕێبوار مەلاییسنە۱۵ سالبەهۆی هەژاریی بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە۱۹/۱۰/۱۳۹۸
۱۲نەجمەدین ئەحمەدپوورشنۆ۲۳ ساڵلە هەولێر کرێکاریی کردوە و بە هۆکاری ناڕوون خۆی هەلاواسیوە۲۰/۱۰/۱۳۹۸
۱۳محەممەد قادریسەردەشتسەروو ۴۰ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە۲۱/۱۰/۱۳۹۸
۱۴خالید مرادیکامیارانسەروو ۵۰ ساڵبە هۆکاری نادیار بە گاز خۆی خنکاندوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە۲۳/۱۰/۱۳۹۸
۱۵ئەفرووز میناییبۆکان۱۵ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە۲۶/۱۰/۱۳۹۸
۱۶سەمەد محەممەدنیژادسەقز……….بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە۲۷/۱۰/۱۳۹۸
۱۷سەباح لەتیف نیژادسەقز……….بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە۲۷/۱۰/۱۳۹۸
۱۸جەواد دێهقانورمێ…………..بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە۳۰/۱۰/۱۳۹۸
۱۹ئەحمەد میرئەحمەدیئیلام۲۳ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی حەبی برینجی خواردوە و خۆی کوشتوە۲/۱۱/۱۳۹۸
۲۰عەبدوڵڵا خزرپوورمەهاباد……..بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە۳/۱۱/۱۳۹۸
۲۱سەیران ئەحمەدزادەسەردەشت………..دووگیان بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە۳/۱۱/۱۳۹۸
۲۲       زارا ئەکبەریکرماشانسەروو ۳۰ ساڵخێزاندار و بەهۆی کێشەی خێزانی حەبی برینجی خواردوە و خۆی کوشتوە۳/۱۱/۱۳۹۸
۲۳وەحید حوسێنیورمێ……….بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە۳/۱۱/۱۳۹۸
۲۴نادر مواناییورمێ…….بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە۴/۱۱/۱۳۹۸
۲۵ئایشێ جاهیدورمێ۳۱ ساڵدایکی دوو منداڵ بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی بەرداوە۲۲/۱۱/۱۳۹۸
۲۶ڕەزا ئۆمیدی یاریجانیکرماشان۲۲ ساڵلە گیراوەکانی خۆپیشاندانەکەی خەزەڵوەرە و دوای ڕاگەیاندنی حوکمی ۴ ساڵ زیندان زۆی کوشتوە۴/۱۲/۱۳۹۸
۲۷مەهسا وەلیزادەجوانڕۆ۱۴ ساڵبە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە۴/۱۲/۱۳۹۸
۲۸عەلی سەفەریکرماشان۱۴ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە۵/۱۱/۱۳۹۸
۲۹سارینا وەیس‌مرادیجوانڕۆ۱۴ ساڵهاوپۆلیی مەهسا وەلیزادە بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە۶/۱۲/۱۳۹۸
۳۰فەرید موختاریڕوانسەرسەروو ۴۰ ساڵخێزاندار و باوکی منداڵێک بووە و بەهۆی هەژاری خۆی هەڵاواسیوە۱۴/۱۲/۱۳۹۸
۳۱عەبدولقادر چراقپیرانشار……………..بە هۆکاری ناڕوون خۆی هەڵاواسیوە۱۸/۱۲/۱۳۹۸
۳۲مەرزییە ڕەزاییقەسری شیرین۲۴ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی کوشتوە۱۹/۱۲/۱۳۹۸
۳۳محەممەد نەسیریسنە…….بەهۆی نەداری و دەستەنگی خۆی هەڵاواسیوە۱۹/۱۲/۱۳۹۸
۳۴دیار چەپانیورمێ۱۶بەهۆی هەژاریی بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە۱۹/۱۲/۱۳۹۸
۳۵شیوا بەساتیئیلامسەروو ۲۰ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی حەبی برینجی خواردوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە۲۰/۱۲/۱۳۹۸
۳۶ملینا تەڵاییشنۆ۱۴ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ مێردەکەی خۆی لەسەر بانی ماڵەوە فڕێ داوەتە خوارێ۲۹/۱۲/۱۳۹۸

ناوی ئەو کەسانەی لە سێ مانگی زستانی ۱۳۹۸دا قوربانیی ڕووداوی کار بوون

ڕێکەوتچۆنیەتیی رووداوجۆری زیانشوێنناو و ناسناوڕیز
۲۴/۱۰/۱۳۹۸لە هەولێر و بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست داوەگیانی لەدەست داوەمەریوانجەمشید ئیزەدی۱
۲۸/۱۰/۱۳۹۸لەکاتی جۆشکاری و بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست داوەگیانی لەدەست داوەسەقزشەهرام ئەحمەدپوور۲
۲/۱۰/۱۳۹۸لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکار بەربۆتەوە و لەگەنی شکاوەبریندار بووەپیرانشارحوسێن مەحموودی۳
۳/۱۱/۱۳۹۸لە کاتی کارکردندا بەهۆی داڕمانی خانوو گیانی لەدەست داوەگیانی لەدەست داوەسەڵماسبەهمەن حەسوویان۴
۳/۱۱/۱۳۹۸لە کاتی کارکردندا بەهۆی داڕمانی خانوو بریندار بووەبریندار بووەسەڵماسمەسعود کوڕی ڕەزاق۵
۹/۱۱/۱۳۹۸لە شاری ئامول لە کاتی کارکردن لە بینایەکی چەند نهۆمی بەربۆتەوە و گیانی لەدەست داوەگیانی لەدەست داوەسەوڵاواسینا عەلی‌رەمایی۶
۱۳/۱۲/۱۳۹۸کرێکاری ئاڵماتۆڕبەند بووە و بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەست داوەگیانی لەدەست داوەبانەخالید ڕەحیم‌نیژاد۷
۱۶/۱۲/۱۳۹۸بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەست داوەگیانی لەدەست داوەسەردەشتمەسعوود محەممەدی۸
۲۷/۱۱/۱۳۹۸لە هەولێر لە کاتی کارکردن لە بینایەکی چەند نهۆمی بەربۆتەوە و گیانی لەدەست داوەگیانی لەدەست داوەخۆیعەبدوڵڵا سۆفی۹