شەپۆلێکی دی لە دەسبەسەرکردنی چالاکانی کورد لە سنە و پیرانشار

لە درێژەی ڕەوتی گرتن و دەسبەسەرکردنی چالاکانی کورد بەهۆی ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە چەند کەسێکی دی لە شارەکانی سنە و پیرانشار دەسبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی “چاونیوز” ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی رەشەمە، تۆفێق محەممەدیی چالاکی کرێکاریی خەڵکی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەوە لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. هەروەها یەکێکی دیکە لە چالاکانی مەدنی شار سنە بە ناوی ئەفشار فەتحی رۆژی دووشەممە بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کراوە و دەستبەسەریان کردووە.
ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەممەش لە پیرانشار “عەبدولسەلام حوسێنی” تەمەن ٢٩ ساڵ کە دانیشتووی گەڕەکی فەرهەنگییانی ئەو شارەیە، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا. پێشتریش هەر لە پیرانشار دوو لاوی ئەم شارە بە ناوەکانی “عیزەت مەحموودی” و “قادر محەممەدپوور” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرابوون کە تا ئێستە چارەنووسیان نادیارە.