سێ هاووڵاتیی دیکە لە پیرانشار و سەردەشت دەستبەسەر کران

خۆڕاگری: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شارەکانی پیرانشار و سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.


ڕۆژی شەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (١٢ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار لە گەڕەکی کۆنەخانێی ئەو شارە هاووڵاتییەکیان بە ناوی ”عەلی زەواری“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.


هاوکات، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی پەسوێ بە ناوی ”عادڵ شێخە“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.


لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، لاوێکی خەڵکی گوندی کانی بی سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی ”یوسف جەهان ئارا“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.


بە پێی زانیاریەکان ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون و هەتا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.