حوکمی ١٦ ساڵ و حەوت مانگ بەندکران بۆ سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری بانە.

خؤڕاگری: چوار هاووڵاتی خەڵکی بانە بە تۆمەتی ئاگردانی وێنەی قاسم سلێمانی و ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەتی ئێران حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.


مانگی بەفرانباری ساڵی پار، چوار هاووڵاتی خەڵکی بانە بە ناوەکانی ئارمان حوسێن زادە تەمەن ٢٠ ساڵ، بەهمەن ڕەحیمی تەمەن ١٩ ساڵ، میلاد حوسێنی تەمەن ١٩ ساڵ و سینا عەبدوڵڵاهی تەمەن ١٧ ساڵ بە تۆمەتی ئاگردانی وێنەی قاسم سلێمانی دەستبەسەر و دوو کەسیان ئێستا لە بەندیخانەدان.

بە پێی ئەو حوکمە کە لەلایەن دادگای شۆرشی شاری سەقزەوە کۆتایی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ بەسەریاندا سەپاوە، ئارمان حوسێن زادە بە ٦ ساڵ و ٧ مانگ، میلاد حوسێنی بە ٦ ساڵ و ٦ مانگ و بەهمەن ڕەحیمی بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران حوکم دراون. هەتا ئێستا سینا عەبدوڵڵاهی حوکمەکەی پێرانەگەیەندراوە.


بەهمەن ڕەحیمی و میلاد حوسەینی لە بەندیخانە ڕاگیراون و ئارمان حوسێن زادە و سینا عەبدوڵڵاهی بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کراون.