دوو هاووڵاتی لە سەرپێڵی زەهاو و سەقز دەستبەسەر کران.

خۆڕاگری: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سەرپێڵی زەهاو و سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون


ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژی ١٣٩٩ (٢٥ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەرپێڵی زەهاو لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵیان بە ناوی ”هادی عەزیزی“ دەستبەسەر کردووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هادی عەزیزی پێشتر بۆ ماوەی ساڵێک ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بووە و دوای جیابوونەوە لەو حیزبە حەفتەی پێشوو گەڕاوەتەوە بۆ شارەی سەرپێڵی زەهاو.


لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژ ( ٢٢ی ژوئیە)، لاوێکی تەمن ٣٥ ساڵی خەڵکی گوندی سونەتەی سەقز بە ناوی ”هادی عەلی پوور“ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوەە.


ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر و پاش یەک حەفتە هێشتا چارەنووسی نادیارە.