بە هۆی ئەشکەنجەی سپای پاسداران هاونیشتمانییەکی پیرانشاری تووشی جەڵتەی مێشک بوو

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی، هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “جەعفەر حەسەنزادە” تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی گوندی “سەروکانی”ـی،  دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە لە لایەنی هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر دەکرێ، دوای ئازار ئەشکەنجەیەکی زۆر لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە تووشی جەڵتەی مێشک بووە و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

ناوبراو سەرەتا ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری پیرانشار کراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی دۆخی تەندروستی ناجێگیر بووە ،ڕەوانەی نەخۆشخانەی عارفییانی ورمێ کراوە.

جێی ئاماژەیە تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە  زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.