باری تتەندروستیی شاناز سادقی فەڕ لە هەشتەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن ناجێگیرە

خۆڕاگری: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە کە لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ ڕاگیراوە لەکاتێکدا هەشتەمین ڕۆژی مانگرتنی تێپەڕاند کە باری تەندروستی ناجێگیرە.

شاناز سادقی فەڕ، بەندکراوی سیاسی کورد کە ئەمڕۆ هەشتەمین ڕؤژی مانگرتن لە خواردنی خۆی لە بەندیخانەی ورمێ تێپەڕاند، باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.


شاناز سادقی‌فەڕ، بەندکراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراوە، لە ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێی ٩٩ (٢٨ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە سەپاندنی حوکمی ١٥ ساڵ بەندکران لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتەوە، مانی لە خواردن گرتووە.

شاناز (بێریڤان) سادقی‌فەر ڕۆژی ٣١ی پووشپەڕ (٢١ی ژوئیە) لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو موحاکمە و بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە حیزبیکی کوردستانی“ حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. ناوبراو لە ڕەوتی دانیشتنی دادگا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی سادقی‌فەڕ وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕاگەیاند کە، شاناز مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو دوای ئەوەی لە حیزبە جیابووەتەوە لە ئیدارەی ئیتلاعات ئەماننامەی وەرگرتووە و دواتر لە سنووری بانەوە گەڕاوەتەوە ئیران و لە کاتی دەستبەسەر کران بەڵێنییان پیدابوو کە تەنیا چەند ڕۆژ دەستبەسەر دەکرێت،بەڵام ١١ مانگە دەستەبسەر و ئێستاش حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و هەر بەو هۆیەش مانی لە خوارن گرتووە.