چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی شنۆیی پاش سێ مانگ نادیارە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە نزیکەی سێ مانگ پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی نادیارە.

هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی ”لوقمان سەیدەپوور“ تەمەن ٢٤ ساڵ، نزیکەی سێ مانگ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لوقمان سەیدەپوور کوڕی حەمزە و خەڵکی گوندی بێژاوێ، خێزاندارە و دوای دەستبەسەر کران هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکی نەبووە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەشی لەوپەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

لوقمان سەیدەپوور پێشتر بۆ ماوەی چەند ساڵ ئەندامێکی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت بووە و دوای وەرگرتنی ئەماننامە لە ئیدارەی ئیتلاعات، سەرەتای بەهاری ئەمساڵ گەڕاوەتەوە بۆ شاری شنۆ و دەستبەسەر کراوە.