لاوێکی کورد پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، لاوێکی کورد بە ناوی “سالار چاوشی” کوڕی “عەبدوڵڵا”، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی “حاجی لەکـ”ـی ناوچەی چۆمی مەجیدخانـ”ـی بۆکان، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، دەسبەسەر کرا.

دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی دادوەری ڕوویداوە.

پاش بانگهێشتکردنی سالار چاوشی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری بانگهێشتکردن و دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

لەو پەیوەندییەدا “عەبدوڵلا چاوشی” باوکی “سالار”، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ، بەبێ بەڵگەی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

باوکی ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرابوو.