دەستبەسەر کران و ناڕوونیی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کورد

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی سنە و پیرانشار حەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتووڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٣٩٩، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ”سنجلە“ی ناوچەی لاجانی پیرانشار بە ناوی ”بایزید قادری چووپان“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە نەغەدە پشکنی وە و لە دوای دەستبەسەر کردنیەوە تەنیا جارێک پەیوەندی بە ماڵەوە کردووە کە ئەویش بە زمانی فارسی قسەی کردووە.
 

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتیشی کە بایزید قادری چووپان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.
 

لەلایەکی دیکەوە و کۆتایی حەفتەی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی خەڵکی حەسەن ئاوای سنە بە ناوی ”سابیر ساڵحی“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.
 

سابیر ساڵحی یەکێک لە هونەرمەندانی شاری سنەیە و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، چارەنووسی نادیارە و نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراوە.