ئازادیی کاتیی هاوڵاتییەکی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە


هاوڵاتییەکی سنەیی بە ناوی وەلی نەسری بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، بەندکراوێکی سیاسیی کورد بە ناوی “وەلی نەسری” خەڵکی گوندی “تەنگیسەر” بە کەڵک وەرگرتن لە ئازادیی مەرجدار، لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
دادگاییکردنی ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١١ی خەرمانان، بە سەرۆکایەتیی دادوەر”سەعیدی” لەدگای شۆڕشی سنە بەڕێوە چووە و ناوبراو بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران” بە ٥ ساڵ زیندان و هەروەها بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی” بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرابوو. بەپێی مادەی ١٣٤ی یاسای سزاکان، ٥ ساڵ لەو حوکمە دەبێ جێبەجێ ببێت
ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە مەنگی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاوی پاش پشتڕاستکردنەوەی حوکمەکەی لە دادگای پێداچوونەوەی سنە، بۆ تێپەراندنی ماوەی زیندانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کرا بوو.
شایانی باسە “وەلی نەسری” ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.