ســنە: هاوڵاتییەک دەستبەسەر کـرا

ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٣٩٩ میلاد وەیسی، هاوڵاتی خەڵکی شاری ســنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواسترا.


ئەم هاوڵاتییە نە ناوی میلاد وەیسی کوڕی کەریم وەیسی دانیشتووی شاری ســنە
بە بێ بەڵگەی یاسای و بە لێدان وبێ حوڕمەتی کردن، دەستبەسەر کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە بنەماڵەی وەیسی سەردانی ناوەندە ئەمنی و قەزاییەکانی ئەو شارەیان کردووە بەڵام نەیان توانیووە لەشوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی پێی گیراوە زانیارییەک وەدەست بێنن.
میلاد وەیسی ساڵی ١٣٩٨ بۆ ماوەی ٥ مانگ لە دەستبەسەر و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.