دەستبەسەر کردنی دوو هاووڵاتی کورد لە شاری سنە.

خۆڕاگری: دووهاووڵاتی خەڵکی گوندی«میراو»ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بە ناوەکانی «کەیهان شیرینی» کوڕی ئەداک و «بارام قاسمی» کوڕی ساڵەح لە رۆژانی رابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

هێزە ئەمنیەتیەکان بە بێ ئیزنی دادوەر و بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران» هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی ئەم کەسانە و هاوکات لەگەڵ گەڕانی نێو ماڵەکانیان هەندێک لە کەلوپەلی تایبەتی ئەم کەسانەیان لەگەڵ خۆیان بردوە.

تاکاتی بڵاو بونەوەی ئەم هەواڵە چ زانیاریەک سەبارەت بە دۆخ و شوێنی راگرتنی ئەم کەسانە لەبەردەست نییە.