ماموستاییەکی ئایینی دەسبەسەر کرا

ماموستایەکی ئایینی لە ناوچەی پیرانشار لەلایەنی هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا

چاونیوز: ڕۆژی یەک شەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار ماموستایەکی ئایینی بەناوی “ماموستا مەلا ڕەسوو حەمزەپوور”دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایدەگوێزن.

سەرچاوەیەک ڕایگەیاندوو کە، کاتێک ماموستا لە سێ ڕێیانی پەسوێ دەگەڕاوە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەگیرێ و دواتریش هێرش دەبەنە ماڵەکەی و بە وردی دەیپشکننەوە.

ماموستا مەلا ڕەسوو خەڵکی ئاوایی خەراپەیە و مەلای گوندی ئەندێزێ-یە.