ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای ئازادکردنی سوهەیل عەرەبی لە زیندانی ڕێژیمی ئێراندا دەکا

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی خوازیاری ئازادکردنی بێمەرجی سوهەیل عەرەبی، زیندانیی سیاسی – مەزهەبی کردووە و ڕایگەیاندووە هەتا کاتی ئازادیی، ناوبراو دەبێ لە بەرانبەر ئەشکەنجە و بەکاربردنی هەر جۆرە هەڵسووکەوتی نەشیاو پارێزاو بێ.

سوهەیل عەرەبی، زیندانیی” سیاسی- عەقیدەتی”، لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی بۆ دەرەوەی زیندانی گەورەی تاران (فەشافوویە) ڕاگوێزراوە و بەرپرسانی زیندان بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە کە سوهەیل بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگوێزراوە
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاندووە: نەبوونی پەیوەندیی “سوهەیل عەرەبی” لەگەڵ دنیای دەرەوە لە زیندان، نزیک بە مانگێکە نیگەرانییەکانی زۆرتر کردووە کە ئەگەری هەیە لە مەترسیی ئەشکەنجە هەڵسووکەتی نەشیاودا بێ، هەروەها بێبەریکردنی لە پەیوەندیگرتن، نیگەرانیی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی پێداگری لە سەر ئەوە کردووە کاربەدستانی ئێران دەسبەجێ و بەبێ هیچ مەرجێک “سوهەیل عەرەبی” ئازاد بکەن، هەتا کاتی ئازادییەکەی، ناوبراو دەبێ لە بەرانبەر ئەشکەنجە و بەکاربردنی شێوەکانی هەڵسووکەوتی نەشیاو پارێزراو بێ و دەسپێڕاگەیشتنی بە خزمەتگوزاری دەرمانی هەبێ و ئیمکانی دەسپێڕاگەیشتنی بە بنەماڵەکەی و پارێزەری دیاریکراوی هەبێ.
سوهەیل عەرەبی ١٦ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٢ ی هەتاوی دەسبەسەر کرا، ناوبراو کە سەرەتا بەهۆی نووسینەکانی لە فەیسبووک بە تۆمەتی (بێڕێزیکردن بە پێغەمبەر) و “افساد فی الارض” بە ئێعدام مەحکووم کرا و پاش ڕەتکردنەوەی ئەو حوکمە، بە ٧ ساڵ و نیو زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

ناوبراو لە دۆسییەیەکی دیکەدا، بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا کە بە تێکەڵکردنی ئەو دوو دۆسییەیە سزاکەی لە ساڵی ٩٧کۆتایی پێهات.
ئەو زیندانییە سیاسی و عەقیدەتییە لە کاتی زیندانییەکەیدا، لە سێ دۆسیەی دیکە بە ڕیز بە ٢ ساڵ زیندان، ساڵێک و٨ مانگ زیندان و ٣ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.