تەواوبوونی بەندی نوێی تایبەت بە بەندکراوانی سیاسیی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ، کە بە تەواوی ئەمنییەتییە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بەندی نوێ کە بڕیارە بەم زوانە بەندکراوانی سیاسیی ئەو بەندیخانەیەی بۆ بگوازنەوە بە تەواوی ئەمنییەتییە و وێڕای بچووکی جێگا بۆ بەندکراوان، ١٤ کامێڕای چاودێری بۆ کونتڕۆڵکردنی بەندکراوان تێیدا دانراوە. 

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە بەندە نوێکە پێنج ژووری ٥ لە ٣ی هەیە و لە هەر ژوورێکدا شەش تەختی سی قاتی هەیە کە بەو شێوەیە لە ژوورێکی ١٥ مێتری چوارگۆشەدا ١٨ بەندکراو ڕادەگیرێن.

لە، ئێستا دا ٢٨ بەندکراوی سیاسی و ٢٢ بەندکراوی مەزهەبی، سەرجەم ٥٠ بەندکراو لە بەندی بەندکراوانی سیاسی دان.  

لە هەر ژوورێکی بەندی نوێی بەندکراوانی سیاسی دوو کەرەستەی پارازیت دانراوە کە مرۆڤ تووشی شێرپەنجە ئەکات و کاریگەریی قووڵی لە سەر تەندرووستی مرۆڤ هەیە. 

هەروەها ئەو بەندە حەوشەیەکی بچووکی ١٠٠ میتری هەیە کە دیوارەکانی ٨ میتر بەرزە و پێش بە خۆر ئەگرێ. هەر ژوورێکیش کە ١٨ کەسی تێدایە یەک پەنجەرەی بچووکی هەیە کە بۆ ئاڵوگۆری هەوا بەس نییە.

راپۆرتەکان باس لەوەش ئەکەن کە هەر ژوورێکی ئەو بەندە نوێیە، کەرەستەیەکی بیستنی تێدا دانراوە کە هەموو بەپرسانی بەنددیخانە دەتوانن هەموو قسەکانی بەندکراوانیان گوێ لێبێ.