زیندانییەکی سیاسی کورد لە زیندانی نەغەدە چارەنووسی ناڕوونە.

سەید “محەممەد حوسێنی”
زیندانییەکی سیاسی بە ناوی خەڵکی شاری نەغەدە، ماوەی ٣٣ مانگە لە زیندانی ئەو شارەدا چارەنووسی ناڕوونە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسییەی ئەو زیندانییە سیاسییەڕایگەیاند: ئەو زیندانییە سیاسییە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ بۆ یەکەم جار لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، بە تۆمەتی موحاربە لە دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد، بە سەرۆکایەتی  دادوەر غوڵامی دادگایی کراوە و هەتا ئێستا هیچ حوکمێکی بۆ نەبڕاوەتەوە.

ئەو زیندانییە سیاسییە پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بووە و پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران لە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ساڵی ٩٦، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و لەو کاتەوە هەتا ئێستا لە زیندانی نەغەدە، چارەنووسی ناڕوونە.