ڕاگوازتنی مامۆستایەکی ئائیینی کورد لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ.

مامۆستا ڕەسووڵ حەمزەپوور، مامۆستای ئایینی شاری پیرانشار، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ بەندیخانەی شاری ورمێ ڕاگویزرا.

بە پێی سەرچاوەی هەواڵی ئەنجوومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مامۆستا ڕەسووڵ حەمزەپوور، پاش مانگێک لێکۆڵینەوە لە ئینفڕادیەکانی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی بەرەو گرتووخانەی ناوەندی شاری ورمێ گوازرایەوە.

شیاوی باسه ئەو مامۆستا ئایینێ ڕێکەوت ١٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، لە سێڕای پەسوێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و پاش قۆڵپێچ کرانیشی، ئەو هێزه ئەمنییانە پشکنینی ماڵەکەیان کردبوو دەستیان بە سەر هەندێک لە کەرەستە شەخسییەکانی داگرتبوو.