مەحکەمەی شاری مەریوان، بە بارمته پێنج بەندی لە بەندیخانە بەشێوەی کاتی ئازاد کرد.

پێنج هاونیشتمانی کورد کە لە لایەن ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە قۆڵپێچ کرابوون، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازاد کران

بە پێی سەرچاوەی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییەسیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەندییەکان، پشتیوان پەڕتو، عەبدووڵا پەڕتو، حامد دادستان، حەمد عەلی دادستان و حەمدی دەبستانی، دۆینێ و ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی خەزەڵوەر بە دانانی بارمتە، لە لایەن مەحکەمەی شاری مەریوان بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

شیاوی باسە ئەو بەندیانە، مانگی پێشوو، بە بێ هیچ بەڵگەیەک لە لایەن ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان، دەستبەسەر کرابوون و تا کۆتایی لێکۆڵینەوەیان هەر لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات له شارەکانی سنە و مەریوان، دەستبەسەر بوون و هەر لەوێشەوە بە بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کران