دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە مەریوان لە لایەن ئیتلاعاتی ئەو شارە


 

خۆڕاگری :بەپێی هەوالی گەیشتوو بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لاوێکی تەمەن ٢٤ساڵ بە ناوی عەتا فەتاحی، کوری حەسەن خەڵکی گوندی ”سەردۆش“ دەستبەسەر کردووە.

، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو لاوە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کردووە.

عەتا فەتاحی دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و بەدواداچوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.