پشتیوان ئەفسەر یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی دەست بەسەر کرا .

خۆڕاگری: یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردووی شاری مەریوان کە لە لایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە بەڕێ کراوە. 

بە پێی زانیاریەکان، رۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەلوەری ١٣٩٩، پشتیوان ئەفسەر، خەڵکی گوندی ” نێ” ی مەریوان، پاش بانگکران بۆ دادگای شۆڕشی سنە دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازرایەوە.

پشتیوان ئەفسەری خەڵکی گوندی نێ لە ناوچەی مەریوان، رۆژی سێشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای مەریوانەوە دەستبەسەر و پاش مانگێک لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای شەهرامفەری سنە بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. 

پشتیوان ئەفسەر بەفرانباری ساڵی رابردوو لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەر و ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی حوکمی ٩ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە  بۆ ۵ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.