سەکینە پەروانە لە درێژەی مانگرتنەکەیدا لێوەکانی دوورییەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو سەکینە پەروانە، زیندانیی سیاسیی کورد کە دوای گوازرانەوە لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ زیندانی قۆچان لە ١٠ی خەزەڵوەرەوە مانی لە خواردن گرتووە، لە هەشتەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا لێوەکانی دووریوەتەوە. هۆکاری مانگرتنی ئەم زیندانییە سیاسییە دەگەڕێتەوە بۆ ئەگەری دوورخستنەوەی بۆ زیندانی ئێسفەهان و هەروەها بەردەوامبوونی زەخت و گوشاری ڕێکخراوە ئەمنییەکان و بەرپرسانی زیندان، لەوانە ڕاگرتنی درێژماوە و ئەشکەنجەدانی لە نەخۆشخانەی دەروونی دا پێش ئەوەی بەم دواییانە لە زیندانی ئێڤینەوە بگوێزرێتەوە بۆ زیندانی قۆچان. خۆڕاگری:سەکینە پەروانە زیندانی سیاسی کورد لە ڕۆژی ١٠ی خەزەڵوەر لە بەر جواب نەدانەوەی برپرسانی زیندان بە داواکارییەکانی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە و ئەگەری دوورخستنەوەی بۆ زیندانی ئیسفەهان پێداگرە لەسەر بەردەوامی مانگرتی لە خواردن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە رایگەیاند لە ڕۆژی ٦ی خەزەڵوەر سەکینە پەروانە زیندانی سیاسی کورد لە بەندی ژنانی زیندانی ئەوین را بۆ دەسبەسەرگەی سپای قووچان دوای دوو ڕۆژ لێکۆلینەوە بۆ دادگای ئەو شارو گوازتراوەتەوە، ئەوە لە حالێکدایە کە دادئەستێنی ئەو شارە بێ خەبەری خۆی ڕاگەیاندلە مەڕ دوور خستنەوەی سەکینە پەروانە بۆ زیندانی قووچان.هەروەها ڕایگەیاند ئەگەری ئەوە هەیە بۆ بەندیخانەی ئیسفەهان دووربخرێتەوە. https://t.me/xoragre https://xoragri.com