کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە زیندانی ورمێ بە ٥ ساڵ بەندکران حوکم درا.

خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، “ئاینا زارع” تەمەن ١٧ ساڵ لەلایەن لقی یەکی دادگای ورمێ تایبەت بە منداڵان و مێرمنداڵان بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکاندا حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
ئاینا زارع وێڕای دایکی (شاناز سادقی فەر) خەرمانانی ساڵی ٩٨ی هەتاوی، لە سنووری سەیرانبەنی بانە بە “ئەماننامە”ی ئیدارەی ئیتلاعات لە باشووری کوردستان گەڕانەوە و هەر لەوێ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیتلاعات لە ورمێ گوازرانەوە
شاناز سادقی‌فەر ڕۆژی ٣١ی پووشپەڕ لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو موحاکمە و بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی، حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا شایانی باسە کە ئەو دایک و کچە لە کاتی داداگایی کردندا لە هەبوونی مافی پارێز بێبەش بوون.https://t.me/xoragre https://xoragri.com