زیندانییەکی سیاسیی کورد کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا

سەکینە پەروانە زندانیی سیاسیی کورد دوای ٢٠ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ڕۆژی هەینی ٣٠ی خەزەڵوەر، زیندانیی سیاسیی کورد “سەکینە پەروانە” کە لە ڕۆژی ١٠ی خەزەلوەروە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر ئەگەری دوورخستنەوەی بۆ زیندانی ئێسفەهان مانی لە خواردن گرتبوو، لە سەر داوای هاوبەندییەکانی لە بەندی ژنانی زینداندا، بە شێوەی کاتی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا ئەم زیندانییە سیاسییە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا و پاش ئەوەی دۆخی تەندروستیی ڕووی لە خراپبوون بوو ڕەوانەی نەخۆشخانەی زیندان کرابوو و لەسەر داوای پزیشکەکان ڕازی ببوو سێرۆمی لێ بدرێت.
ناوبراو لە هەشتەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا لێوەکانی دوورییەوە، کەچی بەم حاڵەشەوە کەوتە بەر پەلامار و لێدانی بەرپرسی پاراستنی زیندان و دوو کاربەدەستی ئەمنی و ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو
سەکینە پەروانە تەمەن ٣٠ ساڵ، ڕۆژی ١٨ی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاوی، لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان دەسبەسەر و لە گرتنگەی ئیتلاعات لە بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین لە تاران ڕاگیرابوو.
ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆرشی تارانەوە حوکمی پێنج ساڵ بەندکران و بێبەریکردن لە ئەندامیەتی رێکخراوە سیاسیەکان بۆ ماوەی دوو ساڵی بەسەردا سەپێندراوە
سەکینە پەروانە لەوکاتەوە دەسبەسەر کراوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی مەریوان، سنە، تاران، بەندیخانەی ئێڤین و قەرچەکی وەرامین ڕاگیراوە و لەو ماوەیەدا چەندین جار مانی لەخواردن گرتووە. https://t.me/xoragre https://xoragri.com