هاووڵاتیکی خەڵکی بانە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا.

شەممە ۱ی سەرماوەزی١٣٩٩، هاوڵاتییەک بە ناوی واحد عەباس زادە، ٣٥ ساڵە کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی”کوپێچ خواروو” سەر بە شاری بانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو پاش دەستبەسەرکرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا و تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە.