ئانیسا جەعفەری مێهرچالاکی مەدەنی خەڵکی شائاباد سەر بە کرماشان دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری: دووشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٩ هاوڵاتییەک بە ناونی “ئانیسا جەعفەری مێهر” تەمەن ٢٧ ساڵ، چالاکی کەلتووری و خەڵکی شائاباد سەر بە کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کـرا.

دەستبەسەرکردنی ئەم هاوڵاتییە لە ماڵەکەی خۆی بووە کە لەودا هێزە ئەمنییەکان ماڵەکەیان پشکنیووە و کەلووپەلی تایبەتی وەکوو لاپ تۆپ، تێلێفوون و چەند کتێبان دەستبەسەردا گرتووە.
شایانی باسە پێشتریش ئەم چالاکە کەلتوورییە ڕۆژی شەممە ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٩٨ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرابوو.

ئانیسا جەعفەری مێهر خوێندکاری قۆناغی کارناسی باڵای بواری زمان ناسی زانکۆی کوردستانە.