دوو کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین، ئازاد کران

دوو ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی “نۆژین” ئازاد کران و ئەندامێکی تری ئەم ئەنجومەنە هێشتا دەسبەسەرە.

ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی جۆزەردان، دوو چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی “ئیدریس مینبەری و ڕێبوار مینبەری”، خەڵکی سنە و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین، ئازاد کران و “زارا محەمەدی”، ئەندامی تری دەسبەسەرکراوی ئەم ئەنجومەنە، هێشتا لە گرتنگەدایە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدریس مینبەری بە هۆی لێدان و گوشاری هێزەکانی ئیتلاعاتەوە، لە نەخۆشخانەی “تەوحید”ی سنەدا خەوێندرابوو و خۆی تەواوی تێچووەکانی نەخۆشخانەی داوە.

ئەم سەچاوەیە زیادی کرد: “لە چارەنووسی زارا محەمەدی هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە و لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدایە.”

پێشتر، ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی “نۆژین” لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندبوو کە ئەم سێ چالاکە کوردە، ڕۆژی شەممە، ٤ی جۆزەردان، تۆمەتەکەیان ڕوون دەبێتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی جۆزەردان، ئەم سێ چالاکە مەدەنییە کوردە، بێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرابوون.