ناڕوونی چارەنووسی قوتابییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند مانگ بەسەر دەسبەسەرکردنی ئاسۆ کەیخوسرەوی، قوتابیی مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵانی خەڵکی جوانڕۆ، تائێستا چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی دووشەممە، ۲٨ی بانەمەڕی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱٨ی مای ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئاسۆ کەیخوسرەوی، قوتابیی تەمەن ۱۷ساڵان، لە ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و  سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، تا ئێستا ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە ئاراستەکراوەکان و بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو نەداوە و شوێنی ڕاگیرانیشی دیار نییە.