بڕینەوەی حوکمی ساڵێک زیندانیی تەعلیقی بۆ چالاکێکی کرێکاری

دادگای ئینقلابی شاری کامیاران، چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی ئەو شارەی بە ساڵێک زیندانیی تەعلیقی، مەحکووم کرد.

ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی جۆزەردان، چالاکێکی کرێکاریی کورد بە ناوی “ئومید ئەسەدی”، خەڵکی شاری کامیاران، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بە ساڵێک زیندانیی تەعلیقی مەحکووم کرا.

ئەو چالاکە کرێکارییە بە تۆمەتی “ئەندامبوون و پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندیی حیزبەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران”، تاوانبار کراوە.

ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی ڕێبەندان، چالاکێکی کرێکاریی کورد بە ناوی “ئومید ئەسەدی”، بانگهێشتی لقی دووی پرسکەر و دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری کامیاران کرا.

لقی دووی پرسکەر و دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری کامیاران، هۆکاری بانگهێشتکردنی ئەم چالاکە کرێکارییەی بۆ “پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندیی گرووپ و ڕێکخراوەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران”، ڕاگەیاندووە.