ئیتلاعاتی پیرانشار، هاووڵاتییەکی کوردی دەسبەسەر کرد

 هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.

ڕۆژی شەممە، ١١ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سەید ئیدریس کەسرەوی”، خەڵکی گوندی “نەمنجێ” و دانیشتووی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەسبەسەر و دواتر بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ڕاگوێزراوەتەوە.

“تا ئێستا هێزەکانی ئیتلاعات هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان ڕانەگەیاندووە.”

ئەم هاووڵاتییە کوردە، خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە و تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “پووریا وەیسی”، خەڵکی شاری سنە بێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی، لە شوێنی کارەکەیدا لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە.