نامەی١٠٠چالاکی مەدەنی و سیاسی بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

١٠٠ چالاکی مەدەنی و سیاسی نامەیەکیان بە نیشانەی ناڕەزایەتی بۆ جاوید ڕەحمان نووسی
ئەم ١٠٠ چالاکە مەدەنی و سیاسییە لە نامەیەکدا کە بۆ جاویدڕەحمان هەواڵنێری تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە ئێران دەنێرن و داوای لێدەکەن کە هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ کۆتایی هێنان بە گرتنی دایکان،بنەماڵەکان و خزم و کەسوکاری زیندانیانی سیاسی لە ئێرانی بندەستی کۆماری ئیسلامیدا.
نووسەرانی ئەم نامەیە بە ئاماژە بە ماددەی٩و هەروەها بەندی ٢ی ماددەی ١١ی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ وتەواوی ئەوڕێکارو یاساگەلەی کە لە یاسای جیهانی و تەنانەت لە یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامیشدا هەیەجەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە تاوانی هەرکەسێک تایبەتییە و تایبەت بە خۆی دەبێ ،بەڵام لە کۆماری ئیسلامیدا ڕۆژانە ئەم یاساگەلە تەنانەت یاساکانی خۆشیان پێشێل دەکرێت. و بنە ماڵە و خزم و کەسوکاری چالاکانی سیاسی و مەدەنیی زیندانی ،دەکەونە بەر ئەشکەنجە و گرتن و سووکایەتی و بێڕێزی هێزە ئیتلاعاتی وبەرپرسانی ڕێژیم .
ئەم ١٠٠ چالاکە لە درێژەدا دەڵێن:لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا نە تەنیا ڕووناکبیران ، جودابیران ، ڕەخنەگران و چالاکانی مەدەنی و سیاسی بەڵکوو بنەماڵە وخزم و کەسو کاریشیان بەردەوام ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی دەدرێن و کۆماری ئیسلامی کارنامەیەکی ڕەشی ٤٠ ساڵەی لە باخەڵدایە.