بەندکراوێکی سیاسی کورد پاش ١٠ ساڵ ئازاد کرا

بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی ئورمیە، دوای ١٠ ساڵ بەندکران و تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی، لە بەندیخانەی ئەردەبیل ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، عومەر فەرهەنگ، بەندکراوی سیاسی کورد دوای تەواو بوونی ماوەی ١٠ ساڵ بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ئەردەبیل ئازاد کراوە.

عومەر فەرهەنگ لە دایکبوونت ١٣٥١ی هەتاوی (١٩٧٢ی زایینی) و باوکی دوو منداڵە کە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٣٨٨ی هەتاوی (١٢ی ژوئەنی ٢٠٠٣) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە دەستبەسەر کرابوو.

ئەو بەندکراوە سیاسیە دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) حوکمی ١٠ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوەی بە سەردا سەپێندرا و بەهاری ١٣٨٩ (٢٠١٠) بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئەردەبیل گوازرایەوە.