دەستبەسەری کرانی پارێزەری هۆشمەند عەلیپور، بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە لەلایەن سپای پاسدارانەوە

خۆڕاگری: یەکیک لە پارێزەرانی شاری سەقز کە پارێزەری بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارەی لە ئەستۆ بووە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستەبەسەر کراوە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو ، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران رۆژی یەکشەەمە ٨ی پووشپەڕ ٢٧٢٠ (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢٠) عەلی ساکنی یەکێک لە پارێزەرەکانی شاری سەقزیان لە ماڵی خۆی دەستبەسەر کردووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ساکنی، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە دوایی چوار رۆژ دەستبەسەرکران لە دەستبسەرگەی ئیتلاعاتی سپای شەهرامفەری سنە، گوازراوەتەوە بۆ شاری سەقز و پەروەندەی ناوبراو لە لقی سێ بازپۆرسی سەقز بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاندووە عەلی ساکنی هێشتا لە دەستبەسەریدایە و بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژی نیزام و نەپاراستنی نهێنی دۆسیەی بەندکراوێکی سیاسی دەستبەسەر کراوە.

عەلی ساکنی پارێزەری هۆشمەند عەلیپوور، بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارەیە و بە تۆمەتی درکاندنی زانیارییەکانی دۆسیەی ناوبراوە دەستبەسەر کراوە.