“سەبا کوردئەفشاری”، گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە

سەبا کوردئەفشاری، چالاکی مەدەنیی زیندانی لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین، ڕۆژی دووشەممە بۆ نەخۆشخانە ڕاگوازرا.
ڕۆژی دووشەممە ۹ی پووشپەڕی ۹۹ی هەتاوی، سەبا کوردئەفشاری، دوای ساڵێک نەخۆشی و سەرەڕای بەدوادا چوونێکی زۆر بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانیی تاران، بەڵام بەبێ ئەوەی کە گرینگی بە بارودۆخی ناوبراو بدەن هەر بەو حاڵەوە گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانە.
شایانی باسە سەبا کوردئەفشاری، چالاکی مەدەنی کە حوکمی ۱۵ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و بۆ تێ‌پەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی لە زیندانی ئێڤین بەسەر دەبا، لەبەر نەخۆشیی مێعدە و سییەکانی پێویستی بە چارەسەری چڕی پزیشکییە؛ بەڵام بەبێ ئەوەی گرینگییەکی ئەوتۆ بە سڵامەتی و تەندروستییەکەی ناوبراو درابێ، دیسان بۆ زیندان گەڕێندرایەوە.