دەسبەسەرکران و حوکمدانی ٣ بەندیی سیاسی لە شارەکانی سایین‌قەڵا، مەریوان و سنە

چەند چالاکی سیاسیی کورد لە شارەکانی سایین‌قەڵا، مەریوان و سنە
دەسبەسەر و حوکم دران.
ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە شاری سایین‌قەڵا لاوێکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی “مەهدی ئیسماعیلی” دەسبەسەر کردوە. وەک دەگوترێ ناوبراو بە تۆمەتی پێوەندیی بە حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامییەوە گیراوە.
ڕۆژی شەممە، ٥ی ڕێبەندانیش سەلمان ئەفرا، خەڵکی گوندی “نێـ”ـی مەریوان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی، ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا. ناوبراو بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سەرەتا بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا و دواتر لە دادگای پێداچوونەوەدا، ئەم حوکمە بۆ ساڵێک زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی ڕێبەندانیش، چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی “فەردین مورادی”، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.