٥ ساڵ زیندان بەسەر چالاکێکی مەدەنی دا سەپا

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی بانەمەڕی ١٣٩٩، چالاکێکی مەدەنی و ئەندامی پێشووی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان، بە ناوی “ئەکبەر گەوێڵی”، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوە، لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر “حوسێن سەعیدی”، “ئەکبەر گەوێڵیـ”ـی بە “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران” تۆمەتبار کردووە و ئەو حوکمەش چوارشەممەی ڕابردوو، پێی ڕاگەیەندرابوو.

ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو، “ئەکبەر گەوێڵی” پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگوستەریی شاری سنە، دەسبەسەر کرا و مانگی ڕەشەمەی هەمان ساڵ پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرابوو.