کەماڵ شەریفی

کەماڵ شەریفی، زیندانیی سیاسیی کوردی دوورخراوە بۆ زیندانی میناب ساڵی ٨٧ لە هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستی دیدارو پێوەندی گرتن بە نووسەران، مامۆستایانی ئایینی‌و کەسایەتییە فەرهەنگی‌و هونەرییەکان هاتە سەقز‌و لە ماڵێ یەکێک لە کتێب فرۆشەکانی ئەو شارە گەمارۆ دراو درایە بەر دەسرێژ. لەو هێڕشەی سپای پاسداران‌و ئیتلاعات بۆ سەر ئەو ماڵە کادرێکی حیزبی دێموکڕات بە ناوی شێخ غەریب حەسەنی شەهیدو کەماڵ شەریفی دەسبەسەرو بۆ ماوەی نیزیک بە ٦ مانگ لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتدا مایەوە. کەماڵ شەریفی دواتر سزای ئێعدامی بەسەردا سەپا کە لە دادگای پێداچوونەوەدا حوکمەکەی بۆ ۲۵ ساڵ زیندان داشکا. ئەو ئێستا لە زیندانی میناب وێڕای چەند زیندانییەکی سیاسیی دیکە لە نێو تاوانبارانی ماددە هۆشبەرەکاندا بەندکراوەو خەریکی کێشانی ماوە زیندانییەکەی خۆیەتی کە ۲۵ ساڵە لە دوورخراوەیی‌دا