محەممەد نەزەری

محەممەد نەزەری، لە دایکبووی ساڵی ۱۳۵۰ ساڵی ۱۳۷۳ لە شاری بۆکان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گیرا و لە دادگای ورمێ بە بڕیاری قازی جەلیلزادە، سزای ئێعدامی بەسەردا سەپا. ئەو حوکمە ساڵی ۷۸ ی هەتاوی بۆ زیندانی ئەبەد گۆڕدرا.

ئەو بەندییە سیاسییە لە ماوەی ئەو ٢٤ ساڵەدا چەند جار نامەی بۆ هاشمی شاهرووسی، محەممەد یەزدی و سادق لاریجانی، سێ سەرۆکی دەزگای قەزایی ناردوە و داوای پێداچوونەوە بە پەروەندەکەیدا کردوە، بەڵام لەلایەن هیچ کام لەوانەوە وەڵامی وەرنەگرتەوە.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە کە لە ەبندی ۴ی ساڵۆنی ۱۲ی ئەو زیندانەدا بەند کراوە، نەخۆشیی دڵی هەیە و دیسکی کەمەری گرتوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی دادگای مەهاباد ڕەزایەتی لەسەر نییە، بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی زیندان نانێردرێ.

بارودۆخی خراپی سڵامەتیی محەممەد نەزەری دوای ٢٤ ساڵ مانەوە لە زیندان لە حاڵێک دایە کە ئەو لەو ماوەیەدا لە هەرچەشنە مافی مەرەخەسییەکیش بێبەش بووە.