دەسبەسەرکرانی هاونیشتمانییەکی سەقزی و ڕاگواستنی چالاکێکی کرێکاری بۆ بەندیخانەی سنە

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ئیقباڵ شەعبانی چالاکی کرێکاری، دوای لێکۆڵینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا. ناوبراو ڕۆژی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ی هەتاویی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بە هۆیەکی نادیار دەسبەسەر کرابوو و چارەنووسی نادیار بوو.
هەروەها بەپێی هەواڵێکی تر، ” زانکۆ ئەمیری” تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی “جوبرەئیل” لە جادەی سەقز- بانە لە نزیک گوندی “تەمۆغە” بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک حیزبەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران،لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دوای ئەشکەنجە و ئازار دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.