ئیتلاعاتی یەزد لەگەڵ مورەخەسیی نەورۆزیی والی دروودی دژایەتی کرد

ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەگەڵ مورەخەسیی زیندانییەکی سیاسیی کورد خەڵکی شاری کامیاران دژایەتی کرا.

ئیتلاعاتی شاری یەزد لەگەڵ مورەخەسی نەورۆزی والی دروودی، زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی شاری کامیاران دژایەتی کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری یەزد لەگەڵ مورەخەسی نەورۆزی زیندانییانی سیاسی زیندانی یەزد ڕەزامەندی دەربڕیوە، بەڵام لەگەڵ مورەخەسی نەورۆزی والی دروودی ڕەزامەندی دەرنەبڕیوە.

پاش داواکارییە بەردەوامەکانی والی دروودی و بنەماڵەکەی بۆ بەداواداچوونی حوکمی ناوبراو، سەرئەنجام کۆمیسیونی لێخۆشبوونی دەزگای قەزایی بە کەم کردنەوەی حوکمی والی دروودی ڕەزامەندی دەربڕیبوو، حوکمی ناوبراو لە زیندانی هەتا هەتا بۆ ٢٥ ساڵ زیندان کەم کرایەوە.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردەییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە زیندانی هەتا هەتایی مەحکووم کرابوو، پاش ١٨ ساڵ دەسبەسەری بۆ یەکەم جار لە مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٣و بۆ ماوەی ٨ ڕۆژە مورەخەسی پێدرا.

والی دروودی خەڵکی گوندی “چرۆسانە”ی سەربە شاری کامیاران، کە یەکێک لە زیندانیانی دەیەی ٦٠ی هەتاوی بووە، ساڵی ١٣٧٢ لە زیندان ئازاد کراو دواتر لە ساڵی ١٣٧٥ی هەتاویدا بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان سەرلەنوێ دەستبەسەر کرایەوە.