ئێعدامکرانی لانیکەم ۴۹ زیندانیی کورد لە ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاویدا

ئاماری ئیعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ۱۳۹۷دا لانیکەم ۴۹ کەس بووە.
بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانەی لە ساڵی ۱۳۹۷ لە کوردستان ئێعدام کراون، بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و دەستدرێژی لە دار دراون و شەش زیندانیی سیاسیی کوردیش بەهۆی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی و ۸ بەندکراوی کوردیش بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی (ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا) ئێعدام کراون.
بەپێی زانیاریی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی سێ مانگی زستاندا سزای ئێعدامی لەسەر ۷ بەندکراوی کورد جێبەجێ کردوە. دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی لە وەرزی بەهاریشدا ۸ زیندانیی کورد، لە وەرزی هاویندا ۲۵ بەندی و لە پاییزیشدا ۹ بەندکراوی کوردی لە دار دابوو.