دەسبەسەر کردنی ژنێکی کورد لە ماکۆ و ڕاگواستنی بۆ زیندانی خۆی

ژنە هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری ماکۆ پاش تێپەڕاندنی قۆناغی لێکۆڵینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، بۆ زیندانی شاری خۆی ڕاگوێزرا.

ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “مەقبوولە سکاوەند” خەڵکی شاری ماکۆ، کە سێ مانگ پێش لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و هەنووکە لەم گرتووخانە دایە.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لەو بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە: “ئەو ژنە لاوە کە ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیونی بووە، ماوەیەک پێش بە هاوئاهەنگی بنەماڵەی و ئاگاداری سپای پاسداران، گەڕابووە ئێران. پاش دوو حەوتوو بە شێوەی چاوەڕوان نەکراو لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ دەسبەسەر کرا.

ئەو ژنە هاووڵاتییە، پاش مانگێک لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، بۆ زیندانی شاری خۆی ڕاگوێزرا.