ژاکان باران شاعێروچالاکی مەدەنی ئیلامی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


“ژاکان باران” شاعیر و چالاکی مەدەنی، خەڵکی شاری مەلکشای ئیلام، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ی هەتاویی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعەتەوە دەسبەسەر کراوە و لەو کاتەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام هەر لەژێر لێکۆڵینەوە دابووە.
شایانی باسە کە ” ژاکان باران” چالاکی مەدەنی و هەڵبەستوانی مەلەکشای ئیلام کەسێکی خۆشناو و چالاکە کە لەگەڵ چەند کەسێکیتر ویستیان جێژنی نەورۆزی ئەمساڵ لە مەلەکشا بەڕێوەبەرن، بەڵام هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕێوڕەسمەکەیان تێکدا و نەیانهێشت خەڵک جێژنەکە بەڕێوەبەرن. دوای ئەوەی کە هێزەکانی ڕێژیم پێشگیریان لە بەڕێوەچوونی جێژنەکە کرد، ژاکان باران و چەند کەسێکیتریان ڕەوانەی بەندیخانە کرد. کە
ئەمڕو ١٨ی خاکەلێوەی١٣٩٨ی هەتاوی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.