ڕۆژنامەنووسێکی سنەیی سێ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە

موختار زارعی چالاکی مەدەنی وڕۆژنامەنووسی کورد، لە لایەن دادسەرای شاری سنەوە بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

ناوبراو لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە ڕۆژی شەممە ٧ی خاکەلێوەی ٩٨ی هەتاویی لە سزاکەی ئاگادار کراوەتەوە کە بریتیە لە دوو ساڵ زیندان بە هۆی بێڕێزی کردن بە ڕێبەری باڵای ڕێژیم و ساڵێکی دیکەش بە تۆمەتی بانگەشە کردن بە دژی نیزام بۆ بڕاوەتەوە.
جێی‌وەبیرهێنانەوەیە ساڵی ڕابردوو موختار زارعی ڕۆژنامەنووسی کورد لە زنجیرە بابەتێک‌دا بە ڕاشکاوی ڕووبە ڕێبەری باڵای نیزام باسی لەوە کردبوو کە، شەخسی یەکەمی ڕێژیم واتە خامنەیی بەرپرسی کێشەو گرفتەکانی ئێرانە.
هەروەها ناوبراو ساڵی ڕابردوو لە ساڵڕۆژی کوژرانی ئیبراهیم لوتفی خوێندکاری کورد کە لەساڵی ٨٦ی هەتاویی لە گرتووخانەی ئیتلاعات گیانی لە دەست‌دا، داوای دیبەیتی تلەویزیۆنی کرد لە بەرپرسی ئیتلاعاتی ئەوکاتی پارێزگای سنە.
رۆژی دووشەممە ٤ی خاکەلێوەی ئەمساڵ موختار زارعی بە تاوانی بێرێزی کردن بە ڕێبەری باڵای نیزام و بانگەشە بە دژی ڕێژیم بە دادوەری قازی”شەڕەفی” دادگایی کراو ، ڕۆژی شەممە ٧ی بانەمەڕ حوکمەکەی پێ ڕاگەیەندرا.