خۆڕاگری: فرووزان نەوجەوان، مامۆستای زمانی ئینگلیزی و چالاکوانی مەدەنیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ورمێ پاش نزیکەی ٢٠ڕۆژ ڕاگیران بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی “٣٠ی مای ٢٠٢٦ی زایینی” دوای تێپەڕبوونی ١٧ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی فرووزان نەوجەوان (ئیسلامی)، مامۆستای زمانی ئینگلیزی و بەرپرسی ئاکادیمیای زمانی “نەوجەوان”، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٥ میلیارد تمەن و بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
ناوبراو یەکێکە لە چالاکوانە ناسراوەکانی شاری ورمێیە، کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی “٩ پلە”ـی ڕێژیم لە ورمێ کرابوو و دوای کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ گوازرایەوە و هەروەها لەماوەی دەسبەسەربوونیدا، لەمافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوو.

Be the first to comment