خۆڕاگری: وریا موئەیەد و جەماڵ خوداکەرەمی، دوو چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی سنە، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ بەسەر دەسبەسەرکردنیان، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران.
ڕۆژی دووشەممە، ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی “١ی ژووئەنی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: وریا موئەیەد و جەماڵ خوداکەرەمی، دوو چالاکوانی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی شاری سنە، پاش زیاتر لە سێ مانگ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتە و بەشێوەیە کاتی تاکاتی دادگاییکردنەکەیان لە بەندیخانە ئازاد کراون.
ئەم دوو چالاکە مەدەنییە لە ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەگەڵ هەشت کەس لە چالاکانی دیکەی مەدەنی و زیندانیانی سیاسیی پێشووی ئەو شارە، لە هەڵمەتێکی بەرفراوانی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەرکران و لەماوەی دەسبەسەربوونیاندا لە مافە سەرەتاییەکانیان لە بەندیخانە بێبەش کرابوون.

Be the first to comment