خۆڕاگری: هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “شاوانە”ـی شنۆیان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی “٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی” کۆمار ڕۆیان، تەمەنی ٢٢ ساڵان و سەدرەدین ئیسماعیلزادە، تەمەنی ٣٤ ساڵانی، خەڵکی گوندی “شاوان”ـی سەربە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک و بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو دوو هاووڵاتییە لە پاش دەسبەسەرکردنیانەوە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment