خۆڕاگری: شیروان سولەیماننژاد، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی خەڵکی ورمێ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواستراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی (١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی)، شیروان سولەیماننژاد، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و هاووڵاتیی خەڵکی شاری ورمێ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوه و دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکردنی، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.
ناوبرا پێشتریش لە ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاویدا لەلایەن چەکدارنی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوو و لەلایەن لقی دووەمی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە ورمێ بە سەرۆکایەتیی قازی “شێخلوو” به تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، سزای ٥ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.
جێی ئاماژەیە کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و بارودۆخی تەندروستیی ئەم بەندکراوە سیاسییە پێشووە لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەم بارەیەوە بێئاکام ماوەتەوە.،

Be the first to comment